شكۆی كوردستان-
ئۆفیسی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی روسیاوه بۆ سەر ئۆكرانیا، تا ئێستا زیاتر له 4.452 (چوار هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا و دو) هاوڵاتی كوژراون و 5.531 (پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د و سی و یه‌ك) هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون.
به پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ئۆفیسی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی روسیا زیانێكی زۆریان به هاوڵاتانی ئۆكرانیا گه‌یاندوه و به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار دڕندانه كوشتن و بڕینیان روبه‌ڕو كردونه‌ته‌وه.
له 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 4.452 (چوار هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا و دو) هاوڵاتی كوژراون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا و له 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 4.452 (چوار هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا و دو) هاوڵاتی به‌هۆی هێرشه ئاسمانی، زه‌مینی و بۆردومانه‌كانه‌وه كوژراون.
به‌هۆی بۆردومانه یه‌كله‌دوایه‌كه‌كانیانه‌وه، 5.531 (پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د و سی و یه‌ك) هاوڵاتی برینداربون
ئۆفیسی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانی روسیا له هێرشه‌كانیاندا ره‌چاوی ته‌مه‌ن و شوێن و كه‌سیان نه‌كردوه و به‌هۆی بۆردومانه یه‌كله‌دوایه‌كه‌كانیانه‌وه، 5.531 (پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د و سی و یه‌ك) هاوڵاتی برینداربون.
تا ئێستا 280 (دوسه‌د و هه‌شتا) منداڵ كوژراون
ئاشكراشیكردوه، منداڵانیش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بونه‌ته قوربانی ده‌ستی هێرشه دڕندانه‌كانی هێزه‌كانی روسیا و له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانه‌وه تا ئێستا 280 (دوسه‌د و هه‌شتا) منداڵ كوژراون.