کوردستانی

ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین جێبه‌جێده‌كرێن

شكۆی كوردستان-

قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، له‌ 14 (چوارده‌) به‌نزینخانه‌ به‌نرخی 690 (شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د) دینار بۆ هه‌ر لیترێك و له‌ 17 (حه‌ڤده‌) به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ش به‌نرخی 800 (هه‌شتسه‌د) دینار بۆ هه‌ر لیترێك، به‌نزین له‌شاری هه‌ولێر دابه‌شده‌كرێت، واته‌ كۆی ئه‌و به‌نزینه‌ به‌نرخی پاڵپشتیكراو و كه‌متر له‌نرخی بازرگانی ده‌بێت.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و قه‌یرانی به‌نزین له‌شاری هه‌ولێر، له‌ئێستادا بڕه‌ به‌نزینێكی زۆر گه‌یشتوه‌ته‌ شاره‌ و له‌سبه‌ینێوه‌ به‌هه‌مان سیستمی رابردو واته‌ تاك و جوت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت، سبه‌ینێش كه‌ ده‌كاته‌ 16ی مانگ، بۆ ئۆتۆمبێلی ژماره‌ جوت به‌نزین دابه‌شده‌كرێت.

سبه‌ینێ له‌ 14 (چوارده‌) به‌نزینخانه‌ به‌نرخی 690 (شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د) دینار بۆ هه‌ر لیترێك دابه‌شده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌یان به‌نزینه‌ عێراقیه‌كه‌یه‌

وتیشی، “سبه‌ینێ له‌ 14 (چوارده‌) به‌نزینخانه‌ به‌نرخی 690 (شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د) دینار بۆ هه‌ر لیترێك دابه‌شده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌یان به‌نزینه‌ عێراقیه‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانیشه‌وه‌ بڕه‌ به‌نزینێكی دیكه‌، به‌وه‌ش له‌ 17 (حه‌ڤده‌) به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ به‌نزینه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ نرخی هه‌ر لیترێك 800 (هه‌شتسه‌د) دیناره‌، واته‌ به‌نرخی پاڵپشتیكراوی حكومه‌ت و كه‌متر له‌نرخی بازرگانیه‌”.

ته‌نها له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێریش 4 (چوار) به‌نزینخانه‌ بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی دیاریكراون

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هیوادارین شۆفێران پابه‌ندبن به‌وه‌رگرتنی به‌شه‌ به‌نزینه‌كه‌یان و ته‌نها له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێریش 4 (چوار) به‌نزینخانه‌ بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی دیاریكراون كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردودا دروستبوه‌”.

 3.000.000 (سێ ملیۆن) لیتر به‌نزین بۆ هه‌ولێر و دهۆك ئاماده‌یه‌

تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین له‌شاری سلێمانی نیه‌، له‌نوێترین لێدوانیشیدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، “ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی به‌نزین گفتوگۆمان كرد، بڕیاره‌ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له‌ له‌ناوخۆدا زیاتر بكرێت، 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) لیتر به‌نزین به‌نرخی 690 (شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د) دینار دابینده‌كرێت بۆ پاس و تاكسی، بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی دیكه‌ش 800 (هه‌شتسه‌د) دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین، له‌ئێستاشدا 3.000.000 (سێ ملیۆن) لیتر بۆ هه‌ولێر و دهۆك ئاماده‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای سلێمانی، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكردوه‌، “وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاندوه‌، له‌ سبه‌ینێوه‌ له‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌نزین بۆ پارێزگاكه‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی وه‌زه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان چاودێر ده‌بین و هه‌وڵی جدیمان دابینكردنی به‌نزینه‌ به‌نرخێكی گونجاو و به‌كوالیتی باش”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close