کوردستانی

عێراق سەركۆنەی هێرشەكانی توركیا دەكات

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان كرد و رایگەیاند، بەزاندنی ئاسمانی عێراق پێشێلکارییە و لەگەڵ بنەماکانی پەیوەندییەکی تەندروست لە نێوان دو وڵاتی دراوسێدا یەکناگرێتەوە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئیدانەی بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەکەن کە شەوی رابردو 18 فڕۆکەی جەنگی ئەو وڵاتە هاتونەتە ناوچەکانی شنگال، مەخمور، گوێر، هەولێر و تەنانەت گەیشتونەتە قەزای شەرگات کە 193 کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاەوە دورە.

راگەیەنراوەكە باسی لەوەشكردوە، هێرشەکان کامپێکی ئاوارەکانیان لە نزیک مەخمور و شنگال بە ئامانج گرتوە و فڕۆکەکانی تورکیا تا درەنگانێکی شەوی رابردو لە نزیک سنورەکانی عێراق سوڕاونەتەوە، ئەوەش رەفتارێکی “ئیستفزازیە” و لەگەڵ بنەمای پەیوەندییەکی تەندروست لە نێوان دو وڵاتی دراوسێدا یەکناگرێتەوە، چونکە پێشێلکارییەکی رونە بەرامبەر سەروەری عێراق.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close