موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره دهستلهكاركێشراوهكانی كوتله‌كه‌ی رایگه‌یاند، بڕیارمداوه له‌پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێمه‌وه.
موقتەدا سەدر وتوشییه‌تی، ئەمە دانیشتنی ماڵئاواییە، سوپاسی هەڵوێست و یەکگرتووییتان دەکەم.من بڕیارم داوە لە پرۆسەی سیاسی بکشێمەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نامەوێت لەگەڵ گەندەڵەکاندا نە لەدنیا، نە لە رۆژی دوایی بەشداربم. لە قۆناغی ئایندەشدا لە هەڵبژاردن بەشدار نابم ئەگەر گەندەڵەکان بەشداری بکەن.
سه‌در وتوشییه‌تی ، پەیمان بێت لە نێوان من و خوا، من و ئێوە، من و گەلەکەم ،لەگەڵ گەندەڵەکاندا بەشدار نابم.ئەگەر خوا کردی، گەندەڵ و خراپەکاران نەمان بەشدار دەبین.ئێوە ئامادە بن و خۆتان ئامادە بکەن، گەلەکەتان پێویستی پێتانە.

