کوردستانی

پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كاراكرا

شكۆی كوردستان-

فۆرمی ئۆنڵاینی 20 هەزار یەکە نیشتەجێبوون کارا کرا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت: هەر کەسێک هاوسەرگیریی نەکردووە و تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵە، دەتوانێت ناوی تۆمار بکات.

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وبەرهێنان رایگه‌یاند “هەر کەسێک هاوسەرگیریی کردبێت و سوودمەند نەبووبێت لە حکومەت دەتوانێت ناو تۆماربکات، بەڵام ئەو کەسانەی هاوسەگیرییان نەکردووە دەبێت تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵ بێت.”

سەبارەت بە نرخ و قیستی یەکەکان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان وتی پێشتر خەمڵاندنێکیان بۆ قیست و پارەی یەکەکان کردبوو زۆر گۆڕانکاری بەسەر خەمڵاندنەکە نەهاتووە. ئەگەریش گۆڕانکاری کرابێت ئەوە باشتر بووە، بە گوێرەی خەمڵاندنەکەش بێت، قیستەکانی لە نێوان 15-12 ساڵ دەدرێتەوە، نرخی هەر مەترێکی دووجاش لە نێوان 200 بۆ 350 دۆلار دەبێت.

لەبارەی ئەو مەرجانەی کە پێویستن بۆ ناو تۆمارکردن بۆ 20 هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکە د. محەممەد شوکری گوتی: “هەر کەسێک هاوسەرگیریی کردبێت و سوودمەند نەبووبێت لە حکومەت دەتوانێت ناو تۆماربکات، بەڵام ئەو کەسانەی هاوسەگیرییان نەکردووە دەبێت تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵ بێت.”

بەگوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، باڵەخانەکان لە قەزاکان سێ نهۆم و لە ئیدارە سەربەخۆکان و سەنتەری شارەکان هەشت نهۆم دەبن.”

رۆژی پێنجشەممە 9-6-2022، دەستەی وەبەرهێنان فۆرمێکی سەرەتایی بۆ زانیاریی وەرگرتن لەبارەی ناونوسین بۆ 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاوکردەوە، هێمن هەینی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ئاشكرایكرد، ئەو فۆرمە بەرچاوڕوونییەکە، چونکە بەشێک لە هاونیشتمانیان نازانن چییان دەوێت و چۆن بە رێگەی ئۆنڵاین ناوەکانیان تۆماربکەن، بۆیە ئەو فۆرمە وەک خۆئامادەکردنێک بۆ ئەوان بڵاوکرایەوە.

رۆژی 31-05-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و رێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، لە زووترینکاتدا دەست بە رێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ كلێك لێره‌ بكه‌:

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close