کوردستانی

له‌كه‌لار درۆن ئۆتۆمبێلێك ده‌كاته‌ ئامانج…كوژراو و بریندار هه‌یه‌

شكۆی كوردستان-

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌قه‌زای كه‌لار درۆنێك ئۆتۆمبێلێكی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س كوژراون و یه‌كێكیش به‌سه‌ختی برینداره‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆری (جیپ لاریدۆ) بووه‌، لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) ئەو ئۆتۆمبیلە پێکراوە.

تەقینەوەکە لە رێگای نێوان گوندی (بەرلوت) و (قاسم ئاغا)ی کەلار لە رێگایەکی خاکی بوە. پێدەچێت بەو هۆیەی رێگای سەرەکی کەلار- دەربەندیخان گیراوە بەهۆی خۆپیشاندانەوە، ویستویانە بەو رێگا خاکییە تێپەڕن.

بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبیلەکە پێنج سەرنشینی تێدا بوە، چواریان کوژراون و یەکێکیان بریندارە و دۆخی سەختە. لەنێو کوژراوەکان دا ژن هەیە، سەرچاوەیەک وتی: کوژراوەکان ٢ ژن و ٢ پیاون. بریندارێکی روداوەکە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە کە خەڵکی کۆبانێیە لە رۆژئاڤای کوردستان و دۆخی سەختە. قوربانیەکان سەرجەمیان خەڵکی رۆژئاڤای کوردستانن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close