نێودەوڵەتیکوردستانی

ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند

شکۆی کوردستان-

ئەمریکا سزای بەسەر 14بانکی عێراقیدا سەپاند، سزاکەش بریتییە لە رێگریکردن لێیان لە دەست گەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی، زۆربەی بانکە سزادراوکان لقیان لە هەرێم هەیە، سزاکە بەهۆی ئەوەیە مامەڵەیان لەگەڵ ئێران کردووە و دۆلاریان بۆ ناردوە.

ئەو بانکانەی سزادراون بە یەکجاریی دووردەخرێنەوە لە بەشداریکردن لە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، سەرمایەی ئەو 14 بانکە بە گشتی %1.3ی سەرمایەی بانکەکانی عێراق پێکدەهێنن.

ئەو بانکانەی سزادراون نزیکەی یەک لەسەر شەشی کۆی ئەو بانکانەن کە بانکی ناوەندیی دۆلاریان بە بەهای فەرمیی دەداتێ. چاوەڕواندەكرێت ئەم سزایە لێکەوتەی نەرێنیی لەسەر بەهای دینار دەبێت.
ناوی بانکە سزادراوەکان
1- مصرف المستشار الإسلامی للاستپمار والتمویل
2- مصرف القرگاس الاسلامی للاستپمار والتمویل
3-مصرف الگیف الاسلامی
4-مصرف إیلاف الاسلامی
5-مصرف اربیل للاستپمار والتمویل
6-المصرف الاسلامی الدولی
7-مصرف عبر العراق
8-مصرف الموصل للتنمیە والاستپمار
9-مصرف الراجح الاسلامی
10-مصرف سومر التجاری
11-مصرف الپقە الدولی الاسلامی
12-مصرف أور الإسلامی
13-مصرف العالم الإسلامی للاستپمار والتمویل
14-مصرف زین العراق الاسلامی للاستپمار والتمویل 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close