نێودەوڵەتیکوردستانی

بانکی ناوەندی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

شکۆی کوردستان-

بانكی ناوەندیی عێراق هۆشداری دەدات کە چەندان ماڵپەڕی “فەیك” ناوی بانكی ناوەندی بەكاردەهێنن بۆ وەرگرتنی زانیارییە بانكییە كەسییەكانی هاووڵاتییان، بەمەبەستى دەست بەسەر داگرتنی پارەكانیان.

ئەمڕۆ 19ی تشرینى دووەمى 2023، لە بەیاننامەیەكى بانكی ناوەندی هاتووە، چەند ماڵپەڕێكی فەیك ناوی بانكەكەیان بەکارهێناوە و داوا لە بەكارهێنەران دەكەن داتا و چەند كردەیەكی تایبەتیی كەسی، كە لە بانكەكە هەیانە لە ماڵپەڕە “فەیك”ەكە دابنێن.

بانكەكە ناوەندى هۆشداریی داوە، لە پێدانی زانیارییە بانكییەكان بەم جۆرە ماڵپەڕانە و دووپاتیشی كردووەتەوە تاكە ماڵپەڕی فەرمیی بانكی ناوەندی بریتییە لە ماڵپەڕی “بانکى ناوەندیی عێراق”.

بەهۆی جیاوازیی زۆری نرخی دۆلار لە بازاڕەكان لەگەڵ نرخی فەرمیی بانكی ناوەندی، هەروەها هەوڵی زۆری هاووڵاتییان و بازرگانە بچووكەكان بۆ دەستکەوتنى دۆلار بە نرخی فەرمی، فێڵكردن و دروستكردنی ناوی “فەیك” بە ناوی بانكەكان بەشێوەیەكی گشتی و بانكی ناوەندی بەتایبەت، بۆتە دیاردە و بەشێكی زۆریش لە هاووڵاتییان لە پێدانی زانیارییەكان زیانیان پێگەیشتووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close