شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، لە ماوەی شه‌ش رۆژی رابردودا نزیكەی چوار هەزار حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی سكچون و رشانەوە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون.
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نوێترین په‌یامیدا بڵاویكرده‌وه، “لە ماوەی شه‌ش رۆژی رابردودا نزیكەی 4000 (چوار هەزار) حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی سكچون و رشانەوە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون و حاڵەتی قورسیشیان تێدایە، بۆیه بارێكی نائاسایی هه‌یه، هه‌رچه‌نده خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە”.
نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی سكچون و رشانه‌وه له پارێزگای سلێمانی بڵاوبوه‌ته‌وه
نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی سكچون و رشانه‌وه له پارێزگای سلێمانی بڵاوبوه‌ته‌وه و دوێنێ شه‌ممه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردنی منداڵ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندرا، كه به‌پێی وته‌ی دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بوه و لە نەخۆشخانەکەیاندا بەهۆی سکچون و رشانەوە مردوه.
حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە هەمو ساڵێک هەیە و رێنمایی دایک و باوکان دەکەن کە هەوڵبدەن سەرچاوەی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە بەکاربهێنن
بەگوێرەی زانیاریی و پشکنینەکان ئەو منداڵە دوای توشبونی بە سکچون و رشانەوە، لەلایەن خێزانەکەیەوە دەرمانی گیایی پێدراوە، بەو دو هۆکارەش منداڵاکە مردوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان جەخت دەکاتەوە کە حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە هەمو ساڵێک هەیە و رێنمایی دایک و باوکان دەکەن کە هەوڵبدەن سەرچاوەی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە بەکاربهێنن، ئەگەر ئاوی پاکیش بە دەست نەکەوت پێویستە کلۆر بکرێتە ئاوەکەوە یان بکوڵێنرێت. لەگەڵ پاکڕاگرتنی دەست و شوشتنی بە ئاو و سابون، نەخواردنی خواردنی سەر عهرەبانەکان و خواردنی سەر دانەپۆشراو.
15ی ئەم مانگە د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە ناچاربون نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ چاودێری توشبوان تەرخان بکەن، زیادبونی حاڵەتەکان و نیشانەکانیش وایکردوە گومانی ئەوە بکەن کە ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبوەتەوە کۆلێرا بێت، بۆیە چەند رێنماییەکی خۆپارێزی بڵاودەکەنەوە.
کۆلێرا سکچونێكی ئاوی توندە، بەهۆی پیسبونی سەرچاوەکانی ئاو و خۆراک توشی مرۆڤ دەبێت
کۆلێرا سکچونێكی ئاوی توندە، بەهۆی پیسبونی سەرچاوەکانی ئاو و خۆراک توشی مرۆڤ دەبێت و سکچونێكی مەترسیدار دروستدەکات، ئەگەر بەزوی چارەسەر نەکرێت، مەترسی ئەوە دروست دەکات کە لە چەند کاتژمێرێکدا کەسی توشبو بکوژێت.
