کوردستانی

وه‌زیری ناوخۆ قسه‌ له‌سه‌ر ڕووداوری هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵ ده‌كات

شكۆی كوردستان-

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی هەفتەی رابردو لە دادگای سلێمانی رویدا هەڵەیەکی تاکە کەسی بو و ئەوەی ئەو کارەی ئەنجامدا بە سزای خۆی دەگات.

 بەداخەوەم بۆ ئەو روداوەی هەفتەی رابردو لەناو دادگای سلێمانی رویدا

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” بەداخەوەم بۆ ئەو روداوەی هەفتەی رابردو لەناو دادگای سلێمانی رویدا، پێم سەیرە دەزگاکانی راگەیاندن ویستیان وای پیشان بدەن کە ئەمە دیاردەیە و لە شوێنی دیکە دوبارە بوەتەوە، من دەپرسم ئەمە لە چەند شوێن دوبارە بوەتەوە؟ لەماوەی چەند ساڵی رابردودا ئەمە یەکەمجارە روبدات، هەرچۆنێک بێت ئەوەی رویدا هەڵە بو، دەربڕی رای حکومەت و دادگا و هێزەکانی پۆلیس نییە، ئەمە هەڵەی کەسییە، ئەو کەسەی ئەم کارەی کرد سزا دەدرێت”.

 بەداخەوەم هەنێک بۆ مەبەستی تایبەت ویستیان خۆیان بکەن بە خاوەنی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس

ئاماژەی بەوەشکرد،” بەداخەوەم هەندێک بۆ مەبەستی تایبەت ویستیان خۆیان بکەن بە خاوەنی هێزەکانی ئاسایش پۆلیس هەندێک ویستیان خۆیان بکەن بە خاوەنی دادگا و دادوەر، هەندێک ویستیان خۆیان بکەن بە خاوەنی مافی ئافرەت، حکومەتی هەرێم لە هەمو ئەمانە بەرپرسە، بۆیە بەرپرسانە مامەڵەمان کردوە و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنین”.

 حکومەتی هەرێم پابەندە بە پاراستنی مافی ئافرەتان

باسی لەوەشکرد،” حکومەتی هەرێم پابەندە بە پاراستنی مافی ئافرەتان و رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام دەبێت لە چوارچێوەی کۆنفرانس و کۆنگرەکان بچینە دەرەوە و بە فعلی کاربکەین بۆ پاراستنی مافەکانیان”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close