کوردستانی

وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا له‌سلێمانی زانیاری نوێ ئاشكراده‌كات

شكۆی كوردستان-

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پێویست ناکات هاوڵاتیان خۆیان توشی دڵەڕاوکێ بکەن لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا، دەشڵێت، ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی پەتاکە ئاشکرابکەین نەک چەند کەس توش بون و ژمارەکانیان ئاشکرابکەین.

ساڵانە و لەم وەرزەدا حاڵەتەکانی سکچون بەرزدەبنەوە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم  ئەمشەو یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” ساڵانە و لەم وەرزەدا حاڵەتەکانی سکچون بەرزدەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە رابردو ژمارەکە زۆترە، کە ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە، هەندێکیان سروشتییە وەک کێشەیەک لە سەرچاوەی ئاو یان خۆراک، وەک ستانداردی جیهانی ساڵانە پشکنینی بۆ 10%ی توشبوان دەکرێت بۆ جیاکردنەوەیان کە ئایا کۆلێرایە، بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەک لەو کەسانەی توشی سکچون و رشانەوە بون، پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتوە توش بەکتریای کۆلێرا بون، کە ئەمانە پێویستە بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە بمێننەوە چارەسەر بکرێن”.

ئەوەی گرنگە خۆپارستنە لە توشبون بە نەخۆشییەکە و خۆپارێزییە لە هۆکارەکانی توشبون

ئاماژەی بەوەشکرد،” ئەوەی گرنگە خۆپارستنە لە توشبون بە نەخۆشییەکە و خۆپارێزییە لە هۆکارەکانی توشبون بەتایبەت ئاو کە هۆکاری سەرەکی توشبونە بە ڤایرۆسەکە، ئێمە وەک لایەنی تەندروستی هەمیشە پشکنینی ئاو ئەنجامدەدەین لە پاکی ئاوەکان دڵنیا دەبینەوە، ئەو شوێنانەی گومنیان لێدەکەین دایدەخەین، هەروەها سەوزەوات دوجار هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکەیە بەتایبەت کە دەیبیستین لە هەندێک شوێن بە ئاوی پیس ئاودەدرێن، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵی چارەسەری ئەوەشمانداوە”.

ئێمە پلانێکی تۆکمەی نیشتمانی گشتگیرمان داڕشتوە

باسی لەوەشکرد،” ئێمە پلانێکی تۆکمەی نیشتمانی گشتگیرمان داڕشتوە، ئەمڕۆ بڕێکی زۆر پێداویستی تەندروستی وەک کانیۆلا و موغەزی و ئەنتی بایۆتیکمان گەیاندوەتە سلێمانی بۆ ئەوەی دوچاری کورتهێنان نەبن، چونکە نەخۆش هەیە لەماوەی 24 کاتژمێردا 20 بوتڵ موغەزی بۆ هەڵواسراوە”.

پێویست ناکات هاوڵاتیان خۆیان توشی دڵەراوکێ بکەن

ئاماژەی بەوەشکرد،” پێویست ناکات هاوڵاتیان خۆیان توشی دڵەراوکێ بکەن، گەر توشی سکچون بون بەزویی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن، گرنگی بە پاکوخاوێنی و شوشتنی دەستەکان و دڵنیاببنەوە لە ئاوی پاکی خواردنەوە”.
ئاشکراشیکرد،” ئەوەی گرنگە هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە بدۆزینەوە، نەک ئەوەی چەند توشبو تۆمارکراون”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close