نێودەوڵەتی

ئێران: جه‌نگی ئۆكرانیا پلانی رۆژئاوایه‌ بۆ فراوانكردنی ناتۆ

شكۆی كوردستان-

عەلی خامنەیی رایگەیاند، کێشەی سەرەکی لە دۆسیەی ئۆکرانیادا پلانی رۆژئاواییەکانە بۆ فراوانکردنی ناتۆ،  دەشڵێت ئەوان هەوڵدەدەن لە هەرشوێنێک بیانەوێت پێ دابنێن.

 پێویستە بە وردی وریاییەوە چاودرێری دۆخی ئێستا بکەن

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە،عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لەمیانەی پێشوازیکردن لە قاسم جومارت سەرۆککۆماری کازاخستان رایگەیاندوە،” پێویستە بە وردی وریاییەوە چاودرێری دۆخی ئێستا بکەن، چونکە ئەمریکی و رۆژئاواییەکان هەوڵی بەردەوام دەدەن ، دەسەڵاتی خۆیان لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئاسیا فراوان بکەن”. 

بەردەوامی دۆخی ئۆکرانیا پلانی رۆژئاواییەکانە

ئاماژەی بەوەشکردوە،” بەردەوامی دۆخی ئۆکرانیا پلانی رۆژئاواییەکانە، دەیانەوێت ئەمە بیانویەک بێت بۆ فراوانکردنی رێکخراوی ناتۆ، ئەوان دەیانەوێت هەر شوێنێکیان بوێت شوێن پێی خۆیان تێدا دابنێن”.

 سەرۆک کۆماری کازاخستان ئاماژەی بە پەیوەندییە دولایەنە لەمێژینییەکانی هەردو وڵات کردوە

هەر لەو کۆبونەوەیەدا، سەرۆک کۆماری کازاخستان ئاماژەی بە پەیوەندییە دولایەنە لەمێژینییەکانی هەردو وڵات کردوە، باسی لەوەکردوە، کە زانای گەورەی بە رەگەز کازاخستانی فارابی سەردانی ئێرانی کردوە لەو وڵاتە چەندین توێژینەوەی ئەنجامداوە و ئەمەش هەلێکی باشە هەردو وڵات لیژنەیەکی هاوبەشی زانستی لەسەر ئەو زانایە دروستبکەن.

ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ئۆکرانیا و ناوچەکە و باردۆخی ناوخۆیی کازاخستان کرد لەپاش ئەو هەوڵی کودەتایەی وڵاتەکەی گرتەوە

هاوکات لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ئۆکرانیا و ناوچەکە و باردۆخی ناوخۆیی کازاخستان کرد لەپاش ئەو هەوڵی کودەتایەی وڵاتەکەی گرتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close