کوردستانی

لە هەولێر چارەسەری كۆرۆنا بەرهەمهێنرا

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر سوپاسنامەیەكی ئاراستەی كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی دەرمان كرد كە توانیویەتی بەهاوكاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان دەرمانێك بۆ چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا بەرهەبهێنێت.

لەو سوپاسنامەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە شكۆی كوردستان، باسلەوە كراوە،”بەناوی پارێزگای هەولێر، سوپاسی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لەهەولێر دەکەین کە توانییان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان بەسەرکەوتویی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر”Favipiravir”ی بۆ چارەسەری توشبوانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) بەرهەمبهێنن.”

ئێستا لە پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی تەندروستی عێراق دانی پێدانراوە و بۆ چارەسەری حاڵەتی مامناوەند و توندی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

ئاماژەی بەوەشكردوە،”سەربەرز و خۆشحاڵین كە کۆمپانیایەکی گەورە لەهەولێر، دەستکەوتێکی گەورەی بۆ شارەکەمان دەستەبەر کردوە، لەم کات و ساتەدا بەهەمهێنانی ئەمجۆرە دژە ڤایرۆسە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ شارەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی، بۆیە بەناوی پارێزگای هەولێر، پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی شاری هەولێر دەکەین و سوپاس و دەستخۆشیەکی زۆریش بۆ بەڕێوەبەران و تەواوی ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان، دوپاتیدەکەینەوە بە هەمو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاریانین.”

باس لەوەشكراوە،”دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر “Favipiravir”ی بۆ چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا، لە ڕوسیا و یابان و زۆر وڵاتی دیکە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە، ئێستاش لە پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی تەندروستی عێراق دانی پێدانراوە و بۆ چارەسەری حاڵەتی مامناوەند و توندی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close