کوردستانی

خوێندكارێك مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌كوژێت و دوانی دیكه‌ش بریندارده‌كات

شكۆی كوردستان-

ئه‌مڕۆ خوێندكارێكی زانكۆی سۆران ته‌قه‌ی له‌مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی ئیدریس عیزه‌ت حه‌مه‌خان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا و مامۆستا له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كردوه‌ و كوشتوویه‌تی، دواتر ته‌قه‌ی له‌مامۆستایه‌كی به‌شی یاسای هه‌مان زانكۆی كردووه‌ و خۆی و پاسه‌وانێكی كۆلێژه‌كه‌ی برینداركردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هەمان ئەو خوێندکارەی تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و پاسەوانێکی کۆلێژەکە کرد و برینداری کردن، مامۆستایەکی دیکەی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدینی بەناوی ئیدریس عیزەت حەمەخان کوشتووە.

پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە بەردەم ماڵی د. ئیدریس عیزەت گوتی، “ئەو مامۆستای بەشی میکانیکە لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین، کەسوکارەکەی و مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری دەڵێن کە د. ئیدریسیش بە دەستی هەمان ئەو خوێندکارە کوژراوە کە تەقەی لە د. کاوان و پاسەوانێکی کۆلێژی یاسا کردووە و کوشتوویەتی.”

به‌پێی وته‌ی هاوڕێ مامۆستاکانی د. ئیدریس “هاوژینی د. ئیدریس مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی سۆران، ئەمڕۆش هاوژینەکەی لە ماڵەوە نەبووە.”

د. نەجات ئەحمەد، راگری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” د. ئیدریس هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام خێزانەکەی مامۆستا بووە لە زانکۆی سۆران و کێشەیەکی هەبووە لەگەڵ ئەو خوێندکارە. ئەمڕۆ دادگایی هەبووە لەسەر ئەو کێشەیە، هاوژینەکەی د. ئیدریس چووەتە سۆران بۆ دادگاییکردنەکە، بەڵام ئەوکات تۆمەتبارەکە چووەتە ماڵی د.ئیدریس و کوشتوویەتی.”

راگری کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین دەشڵێت “تەرمی د. ئیدریس لە سەربانی دراوسێکەی کەوتبوو.”

هۆکاری تەقەکردن لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و کوشتنی مامۆستایەکی کۆلێژی ئەندازیاریی چی بووە؟

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ چەند سەرچاوەیەک، هۆکاری کوشتنی ئەو مامۆستایەی کۆلێژی ئەندازیاری و تەقەکردن لە راگری کۆلێژی یاسا و پاسەوانێکی کۆلێژەکە بەمشێوەیەیە بووە:

هاوژینی د.ئیدریس عیزەت حەمەخان ناوی نیشتمانە و لە زانکۆی سۆران مامۆستایە. پێشتر لەگەڵ تۆمەتباری رووداوەکە [ ئ.م.ق] لەسەر گواستنەوەی لە زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی سەلاحەدین کێشەیان هەبووە و بووەتە دەمەقاڵێیان. دواتر هاوژینی د.ئیدریس سکاڵای لەسەر ئەو خوێندکارە تۆمارکردووە و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دادگاییکردنەکەیان بووە. بەڵام بەر لە دادگاییکردنەکە تۆمەتبارە چووەتە ماڵی د. ئیدریس و تەقەی لێکردووە و ئەویش رایکردووە پاشان لە ماڵی دراوسێکەیان کوشتوویەتی.

دوای ئەو رووداوە تۆمەتبارەکە دەچێتە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و تەقە لە د. کاوان و پاسەوانێکی کۆلێژەکە دەکات و برینداریان دەکات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close