ڕۆژنامەکوردستانی

زیندانییەكی كورد لەئێران لەسێدارە درا

شكۆی كوردستان-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە سزای سێدارەی بۆ دەرچو، سزاکەی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی فاتیح قادری تەمەن 46 ساڵ کە رۆژی پێنجشەممە گوازرابوەوە بۆ ژوری تاکەکەیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە، لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرا.

دوێنێ یەکشەممە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە بۆ دواهەمین چاوپێکەوتن بانگ کرابون

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دوێنێ یەکشەممە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە بۆ دواهەمین چاوپێکەوتن بانگ کرابون.

 نزیکەی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی کەسێک بە ناوی “ناسیح” دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا

فاتێح قادری، خێزاندار و خەڵکی گوندی “دەل”ی سەر بە شاری سەوڵاوایە کە نزیکەی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی کەسێک بە ناوی “ناسیح” دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردودا لانیکەم سزای سێدارەی 13 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنه جێبەجێ کراوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close