شكۆی كوردستان-
دوێنێ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری داخستنی ته‌واوی شوێنه‌كانی چه‌كفرۆشتن و قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی ده‌ركردووه و وه‌زاره‌تی ناوخۆشی راسپاردووه ده‌ستبه‌جێ بڕیاره‌كه له‌هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاری سلێمانی و هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاریان له‌باره‌ی بازاڕی چه‌ك فرۆشتن ده‌ركرد و رایانگه‌یاند، به‌هه‌مو جۆرێك مامه‌ڵه‌كردن به‌چه‌كه‌وه راده‌گیرێت، خاڵی پشكنین له ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا داده‌نێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ڕێنمایی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، له ئه‌مڕۆوه، له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی سلێمانی و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیه‌وه، هه‌مو دوكان و بازاڕێكی چه‌ك فرۆشتن، داده‌خرێن و هه‌مو مامه‌ڵه‌كردنێك به‌چه‌كه‌وه ڕاده‌گیرێت”.
وه‌ك هه‌میشه خاڵی پشكنین له ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا داده‌نێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئارامیی له سنوری یه‌كه‌كارگێڕییه‌كاندا، وه‌ك هه‌میشه خاڵی پشكنین له ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا داده‌نێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش به چه‌كی بێمۆڵه‌ته‌وه سه‌ردانی داموده‌زگاكان و هه‌ر شوێنێكی تر بكات؛ ڕاسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گیرێت”.
هه‌مو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون بۆ كاری پێویست
پارێزگاری سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه، “هه‌مو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردراون بۆ كاری پێویست، داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین هاوكارو هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بن”.
