شكۆی كوردستان-
مهسعود بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی بریتانیا له عێراق كرد و رایگهیاند، دەبێت حکومەتی عێراق ڕێز لە مافی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت و هەمو لایەک ڕێز لە دەستور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن.
بهپێی راگهیهندراوێكی بارهگای بارزانی، ئهمڕۆ پێنجشهممه مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەدین، پێشوازی لە مارک برایسن ڕیچاردسن، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھانت، کۆنسوڵی گشتیی بریتانیا لە ھەولێر ئامادەیی بو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق تاوتوێ کران.
مهسعود بارزانی جەختی لە پێویستیی پابەندبونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە پڕەنسیپەکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و سازان کردەوە
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، مهسعود بارزانی جەختی لە پێویستیی پابەندبونی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە پڕەنسیپەکانی شەراکەت و ھاوسەنگی و سازان کردەوە.
دەبێت هەمو لایەک ڕێز لە دەستور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن
لە بەشێکی دیكهی دیدارەکەدا بارزانی ئاماژەی بەوەدا، کە “دەبێت حکومەتی عێراق ڕێز لە مافی خەڵکی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت و هەمو لایەک ڕێز لە دەستور و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بگرن”.
