شكۆی كوردستان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌واڵی ده‌ستله‌كێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا هه‌موانی دڵگرانكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و بڕوایه‌دان بریتانیا له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی به وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام، ” ته‌واوی ئۆكرانیاییه‌كان سوپاسی هه‌ڵوێسته گرنگ و مێژوییه‌كانت ده‌كه‌ن”.
به‌پێی ئاژانسی Reuters، ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامبونی هاوكارییه‌كانی بریتانیا بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن، هه‌موانی دڵگرانكرد
وتیشی، “ئێمه هه‌مومان گوێبیستی هه‌وڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بوین و ئه‌وه‌ش هه‌مومانی دڵگرانكرد، نه‌ك به‌ته‌نها من، به‌ڵكو ئه‌و هه‌واڵه ته‌واوی هاوڵاتیانی ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران و بێزراكرد”.
ته‌واوی ئۆكرانیاییه‌كان سوپاسی هه‌ڵوێسته گرنگ و مێژوییه‌كانت ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ته‌واوی ئۆكرانیاییه‌كان سوپاسی هه‌ڵوێسته گرنگ و مێژوییه‌كانت ده‌كه‌ن، هیوادارین رۆژێك یه‌كدی ببینینه‌وه و به‌رده‌وام بیت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئازادی و سه‌ربه‌خۆی له هه‌ر پله و پۆستێكدا بیت”.
جۆنسن به سه‌ردانه‌كانی و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، هاوكارییه‌كانی جوانتر كردبو
باسی له‌وه‌شكردوه، “چوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه شانشینی یه‌كگرتوی بریتانیا به‌رده‌وامبێت له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی، به‌ڵام تۆ و سه‌ردانه‌كانت بۆ كیێڤ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ته‌واو هه‌نگاوه‌كانی جوانتر كردبو”.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڤڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كاتێكدایه،بۆریس جۆنسن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی كێشایه‌وه و رایگه‌یاند، له پێناو وڵاته‌كه‌یان رێگای سه‌خت و دژواریان بڕی و شانازی به رابه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م كابینه‌یه‌وە ده‌كات، سوپاسی ته‌واوی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌شی كرد و جەتیشیکردەوە، “تا دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زرانی داهاتو له‌گه‌ڵتان ده‌بم”.