نێودەوڵەتی

بایدن گه‌یشته‌ ئیسرائیل و پشتیوانی خۆی بۆ سیاسه‌تی دوو ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند

شكۆی كوردستان-

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسرائیل و رایگەیاند، جارێکی دیکە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان  ئیسرائیل و فەڵەستین لەرێگەی چارەسەری دو دەوڵەت دوپات دەکاتەوە ، بەتایبەت کە لەئێستادا هەموان داوای ئاشتی دەکەن و واشنتنیش نایەوێت هەڵەکانی رابردو دوبارە بکرێنەوە.

 پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بەهێزتر و قوڵترن لە هەر کاتێکی دیکەی رابردو

جۆ بایدن ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە ئیسرائیل  و لەلایەن یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا، لە لەلێدوانێکیشدا ئاماژەی بەوەکرد، شانازی دەکات کە ئەمڕۆ سەردانی دۆستانی دەکات و لەناو دەوڵەتی ئیسرائیلی سەربەخۆی جولەکەدایە، جەختیش دەکاتەوە کە لەم کاتەشدا پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بەهێزتر و قوڵترن لە هەر کاتێکی دیکەی رابردو.

واشنتن نایەوێت هەڵەکانی رابردو دوبارە بکرێنەوە

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی چارەسەری کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لەرێگەی چارەسەری دو دەوڵەتەوە، چونکە هەموان داوای ئاشتی دەکەن و واشنتنیش نایەوێت هەڵەکانی رابردو دوبارە بکرێنەوە، بۆیە لەگەڵ حکومەتی  ئیسرائیل کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان.

رێگری لە هەوڵەکانی ئێران بکرێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل وتی، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و رێگری لە هەوڵەکانی ئێران کردوە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم.

باسمان لە ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل کرد

باسی لەوەشکرد، هەروەها لەکۆبونەوەکەدا باسیان لە ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل و پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی کردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close