کوردستانی

كەمپینی یەکڕیزی ژنان دوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا ده‌ستی پێكرد

شكۆی كوردستان-

کەمپینی یەکڕیزی ژنان، پێویستە وڵاتانی بەناو دیمووکرات و مافی مرۆڤ بێدەنگ نەبن، بەرامبەر بەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک ده‌ستیپێكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦/٧/٢٠٢٢ کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی داگیرکاری لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-رژاک ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، دژی کۆمەڵکوژیەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

کەژاڵ عەبدوڵقادر ئەندامی کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی داگیرکاری بەیاننامەکەی خوێندەو کە تێدا هاتبوو: کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و تۆپبارانکردنی خاکی کوردستان شەرمەزار و ڕێسوا دەکەین.

ئەو ئەندامە وتیشی: ٩٩ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر پەیماننامەی لۆزان کەبووە هۆی پارچەکردنی خاکی کوردستان لە ئێستاشدا خەریکی دیزاین کردنێکی نوێن بۆ ڕؤژهەڵاتی ناوە ڕاست و ناوچەکەش، هەر دەوڵەت و دەیەوێت خۆی بسەپێنێ.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close