نێودەوڵەتیکوردستانی

به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

شكۆی كوردستان-

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بۆچون مافێکی دەستورییە، بەڵام پێویست دەکات پابەندی رێکار و چوارچێوەی یاسایی بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی و موڵکی دەوڵەت، بۆیە داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات دان بەخۆدا گرتن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بەهەند وەربگرن.

دانبەخۆگرتن و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەروی هەمو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت

د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، “جەختدەکەینەوە کە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستوری پارێزراوە، هەروەها دوپاتدەکەینەوە لە پێویستی پابەندبون بە پاراستنی ئاسایش، موڵک و ماڵی گشتی و دانبەخۆگرتن و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەسەروی هەمو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە.”

جەخت دەکەینەوە لەسەر پێکهێنانی دەسەڵاتی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، “هاوکات جەختدەکەینەوە لە یەکخستنی هەڵوێستی یەکگرتوی نیشتمانی و پابەندبون بە پارێزگاریکردن لە ئارامی، سەرخستنی دیالۆگ، گفتوگۆ و دورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێک کە کاریگەری بکاتە لەسەر پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگا و پێویستی پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ هێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە ئاڕاستەی هێنانەدی خواستی خەڵک، چاکسازی گشتی و گەشەپێدان، هەروەها پێکهێنانی دەسەڵاتی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و پایەکانی دەوڵەتێکی بە توانا بچەسپێنێت و خواستی گەل بۆ ئایندەیەکی باشتر و گەش بهێنێتەدی.”

پێویستە هەموان بە ئاڕاستەی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی کار بکەین

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژە بە دۆخی ئێستای وڵات دەکات و جەخت دەکاتەوە کە دۆخی ئێستای عێراق بە قۆناغێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت کە ئاستەنگی هاتوەتەپێش، لەم بارەیەشەوە ئەوەی خستوەتەڕو، “وڵات بە بارودۆخێکی ناسکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و روبەڕوی ئاستەنگی جددی بوەتەوە، لەهەمان کاتدا دەرفەتی گەورەی لە پێشە، بۆیە پێویستە هەموان بە ئاڕاستەی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و دیالۆگ و پاراستنی دیموکراسی لە وڵات کار بکەین، چونکە گەلەکەمان بۆ چەندین دەیە قوربانی زۆری داوە و روبەڕوی ستەم، سەرکوتکاری و توندوتیژیی بوەتەوە، ئەمەش ئەوەمان لێ دەخوازێت هەموان پێکەوە کار بکەین بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان.”

لەسەر داوای رێبەرەکەیان، خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز کشانەوە

ئەمشەو لە بەغدا بەشێک لە لایەنگرانی رەوتی سەدر چونە ناو پەرلەمانی عێراق و دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دروشمی ناڕەزاییان بەرزکردەوە، بەڵام دوای پەیامەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە جەختی لە ئەنجامدانی چاکسازی و تاقینەکردنەوەی ئەوانەی بەشێک بون لە دەسەڵات کردەوە و لەسەر داوای رێبەرەکەیان، خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز کشانەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close