شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئۆكرانیا له بۆردومانكردنی خاكی ڕوسیادا چه‌كی دورمه‌ودای ئه‌مریكا یان ناتۆ به‌كاربهێنن، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كانی قورس‌تر ده‌بن.
كۆنستانتین گاڤریلۆڤ سه‌رۆكی شاندی روسیا بۆ دانوستانه‌كانی ڤیه‌نا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئۆكرانیا موشه‌كهه‌ڵگری ئه‌مریكا یان چه‌كی دیكه‌ی دورمه‌ودای ناتۆ بۆ بۆردومانكردنی خاكی روسیا به‌كاربهێنن، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامه‌كانی قورس و جدیتر ده‌بن.
واشنتن پاڵ به شوێنكه‌وته ئه‌وروپیه‌كانی ده‌نێت بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كیێڤ
ئه‌و به‌رپرسه‌ی روسیا هۆشداریدا له‌وه‌ی هاندانی ئه‌وروپا بۆ توندكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بازنه‌ی ململانێكان فراوانتر بكرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “واشنتن پاڵ به شوێنكه‌وته ئه‌وروپیه‌كانی ده‌نێت بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كیێڤ و خراپتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، ناچاریان ده‌كات مه‌شق به سه‌ربازانی ئۆكرانیا بكه‌ن و زه‌وییه‌كانیان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ترانزێت بۆ دابینكردنی چه‌ك به‌كاربهێنن”.
زیادبونی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی رۆژئاوا بۆ كیێڤ ره‌نگه روسیا ناچار بكات وه‌ڵامێكی توندتر بداته‌وه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، زیادبونی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی رۆژئاوا بۆ كیێڤ ره‌نگه روسیا ناچار بكات وه‌ڵامێكی توندتر بداته‌وه، “تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌دای ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازیانه‌ی ڕۆژئاوا كه ئۆكرانیا به‌كاریانده‌هێنێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ڕوسیا دروستده‌كه‌ن”.