کوردستانی

واده‌ی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا

شكۆی كوردستان-

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دەسەڵاتی کوردی بێباکانە درێژە بە چەوساندنەوەی هاوڵاتیان هەرێم دەدات بەبێ بونی هیچ چاودێرییەک، قەیرانەکان بە جۆرێک زۆرن کە ناژمێردرێن، هەر بۆیە  بێدەنگ دانانیشن و شەممەی داهاتو، 6ی(ئاب/8)ی 2022، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن.

ئەم دەسەڵاتە بێباکانە درێژە بە چەوساندنەوەی هاوڵاتیان هەرێم دەدات

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند،”ئەم دەسەڵاتە بێباکانە درێژە بە چەوساندنەوەی هاوڵاتیان هەرێم دەدات بەبێ بونی هیچ چاودێرییەک، قەیرانەکان بە جۆرێک زۆرن کە ناژمێردرێن هەر لە دواکەوتنی موچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و نەبونی هەلیکار و دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ئادەییە پیشەییەکان”.

هیچکام لەمانە نەبونەتە هۆی هەرزانی و چارەسەرکردنی کێشەکان

ئاماژەی بەوەشکردوە،” جگە لەوەی ئەم دەسەڵاتە بە نایاسایی باج و سەرانە لە هاوڵاتیان فەرمانبەران و کاسبکاران و دوکانداران دەسەنێت و جگە لە گرانی نرخی سوتەمەنی نرخی کاڵاو شمەکاکان لە بەرزترین ئاستی دایە لەماوەی  20 ساڵی رابردویدا سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستدایە لە جیهان و داهاتی نانەوتی زیادی کروە و پارە لە بەغداوە دێت، بەڵام هیچکام لەمانە نەبونەتە هۆی هەرزانی و چارەسەرکردنی کێشەکان”.

 نابێت کۆمەڵگەی ئێمە چیدی ئاوا بێدەنگ بێت

باسی لەوەشکرد،” ئێمە وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان، بەو پەڕی ناڕەزایەتییەوە پێمان وایە، نابێت کۆمەڵگەی ئێمە چیدی ئاوا بێدەنگ بێت بۆ کارێکی وا کە حکومەتێکی گەندەڵ کە سەپاندویەتی، و دەشیانەوێت هەڵبژاردنەکان دوابخەن”.

ئێمە بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و هەمو هەوڵی  خۆمان بۆ فشارخستنە سەر ئەم دەسەڵاتە دەخەینە گەڕ

وتیشی”ئێمە بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و هەمو هەوڵی خۆمان بۆ فشارخستنە سەر ئەم دەسەڵاتە دەخەینە گەڕ، رۆژی شەممەی داهاتو گەورەترین خۆپیشاندن و ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەین، پێویستە هێزە کۆمەڵایەتییەکان جاڕی راپەڕینێکی سەرتاسەری لێبدەن”.

 ئەمانە داوکاری ئێمە نییە وەک داواکاری کەسی، داواکاری مافی خەڵکە

ئاشکراشیکرد،”ئەمانە داوکاری ئێمە نییە وەک داواکاری کەسی، داواکاری مافی خەڵکە پێویستە هاوڵاتیان لەبەر مافی خۆیان بەشداری خۆپیشاندان بکەن، پێویستە لەوەزیاتر بێدەنگ نەبن لە ئاست داواکارییەکانیان، بێدەنگیمان زیاتر دەبێتە هۆی خراپتربونی دۆخەکە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close