کوردستانی

دوو حزبی سه‌ره‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كده‌گرنه‌وه‌

شكۆی كوردستان-

یه‌كه‌مین کۆبونەوەی هاوبەشی ڕێبەریی دولایەنی حزبی دیموکرات بەڕێوەچو، رێبه‌رانی هه‌ردو حزب ده‌ڵێن، كاره‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو حزب له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌ و له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا یه‌كگرتنه‌وه‌یان راده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ میدیاكانی نزیك له‌ هه‌ردو حزب بڵاویانكرده‌وه‌، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، ڕێبەرانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندن و تاوتوێی دواقۆناغەکانی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان کۆبونەوە، بەرپرسانی هەیئەتەکانی دانوستانکاری دولایەنی دیموکرات دواڕاپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆسەی وتوێژەکان خسته‌ڕو، وێڕای ئاماژەی ورد بەو پێشچونە گرنگ و دەسکەوتە بەرچاوانەی لە ڕەوتی پڕۆسەی یەکگرتنەوەدا بەدیهاتون، وردەکارییەکانی دواقۆناغی پڕۆسەکە بۆ بەرچاوڕونیی زیاتری ئەندامانی ڕێبەریی دوولایەنی دیموکرات خسته‌ڕو.

یه‌كگرتنمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ بۆ حزبی دیموكرات هه‌روه‌ها ده‌بێت یه‌كخستنی وزه‌ی خەباتگێڕیمان

مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، “یه‌كگرتنمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ بۆ حزبی دیموكرات هه‌روه‌ها ده‌بێت یه‌كخستنی وزه‌ی خەباتگێڕیمان، به‌وه‌ش هەم قەرەبوی ئەو قۆناغەی دابڕان ده‌کەینەوە و هەم گوڕوتینێکی پتر بە جوڵانەوەی مافخوازیی گەلەکەمان ده‌دەین”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close