شكۆی كوردستان-
نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا جارێکی تر بەرزبوەوە و گەیشتە 77.80 دۆلار.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 0.99 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 1.30 دۆلار و هەر بەرمیلێک بە 77.80 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 0.99 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 1.30 دۆلار و هەر بەرمیلێک بە 77.80 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی ئەمریکا 1.22 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە ڕێژەی 1.60 دۆلار و بەوەش هەر بەرمیلێک گەیشتە 76.94 دۆلار
هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکا 1.22 دۆلار بەرزبوەوە کە دەکاتە ڕێژەی 1.60 دۆلار و بەوەش هەر بەرمیلێک گەیشتە 76.94 دۆلار.
به‌هۆی شكستهێنان له گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ دواخرا، ئەوەش کاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەکە هەبوە
لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، ئاژانسەکە نوسیویەتی، كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت “ئۆپێك پڵه‌س” به‌هۆی شكستهێنان له گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ دواخرا، ئەوەش کاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەکە هەبوە.”
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پرۆژه‌یه‌ك بۆ رێكه‌وتن پێشكه‌شكرا كه په‌یوه‌ست بو به زیادكردنی قۆناغ به قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی 2.000.000 (دو ملیۆن) به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا و له‌مانگی (ئاب/8)یه‌وه تا (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامی بدرێت به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشوتر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان تا كۆتایی مانگی (نیسان/4)ی ساڵی 2022.