شكۆی كوردستان-
دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نێنسی پڵۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ تایوان، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ تسای ئینگ ون، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، به‌یانییه‌كی پر له جوڵه‌ی دیپلۆماسی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی تایپێی-ی پایته‌ختدا تێته‌په‌ڕێت كه ژماری دانیشتوانیان ناگاته هه‌زار و 300 كه‌س.
تا ئێستاش دوایین زانیارییه‌كان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مریكا بۆ تایوان بریتیین له:
یه‌كه‌م: نێنسی پڵۆسی، سه‌ردانی په‌رله‌مانی تایوانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و په‌رله‌مانه‌كه‌یدا كۆبوه‌وه.
دوه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ تایوان: پاڵپشتی كردن له وڵاته‌كتان ئه‌ركی له پێشینه‌وه و بابه‌تێكه كه ده‌ستو په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رمناكرێت و ئه‌ریكا بۆ پاراستنی دیموكراسی و ئازادی له تایوان، ته‌واوی هاوكارییه‌كانی پێشكه‌ش به تایپێی ده‌كات.
سێیه‌م: سه‌رۆكی تایوان وه‌ك پێزانینێك بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و تێپه‌ڕینی ته‌واوی تیمه‌كه‌ی به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی چین، میداڵیای (the order of propitious clouds) كه بریتییه له چه‌ند پله‌یه‌كی پێ‌زانین و باڵای وڵاتی چین كه بۆ نۆ پله به‌ندی دابه‌ش بوه و له‌ساڵی 1941 دروستكراوه و یه‌كێكه له مه‌داڵیا باڵاكانی كۆماری چین.
چواره‌م: تسای ئینگ ون، سه‌رۆكی تایوان له وتارێكیدا نێنسی پڵۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكای وه‌ك سیمبولێك بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆی ئازادی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، به سه‌ردانكه‌ی خۆی و تیمه‌كه‌ی سه‌لماندیان كه هه‌ڕه‌شه‌كان ناتوانن چۆك به باڵه‌كانی ئاشتی و سه‌ربه‌خۆیی دابده‌ن.
پێنجه‌م: پا گوێنه‌گرتن بۆ داواكارییه‌كانی، حكومه‌تی چین به فه‌رمی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی له‌گه‌ڵ تایوان و بازاڕ و سنوره‌كانی به‌ڕوی ئه‌و وڵاته‌دا داخست.
شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه سه‌ربازانی چین ته‌واوی سنوره ئاوی و ئاسمانییه‌كانی به‌ڕوی وڵاته‌كه‌یندا داخسته‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی به‌رده‌وام له نزیك ترین سنوره‌كانه‌وه مانۆڕی ئاسمانی و ده‌ریایی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حه‌وته‌م: ئه‌مڕۆش وابڕیاره نێنسی پڵۆسی، له‌گه‌ڵ چالاكوانانی تایوان و به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه جێبهێڵت و ده‌ست به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی دیكه بكات.
