نێودەوڵەتی

دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، سكاڵا تۆمارده‌كرێت

شكۆی كوردستان-

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند،”سکاڵایەکی یاساییمان جوڵاند بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و گەڕاندنەوەی ئەو مافە یاساییەو قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەوە لێیان کەوتوە”.

لە ساڵى  2016 ەوە پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردوەتەوە،”لە ساڵى  2016 ەوە پلە بەرزکردنەوە ڕاگیراوە، هەربۆیە هێندێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان کە لەو ساڵەدا شایستەى پلە بەرزکردنەوە بون دو پلە و زۆرینەى زۆریشیان بەلاى کەمەوە یەک پلەیان لاى حکومەتەو چاوەڕوانى ئەو مافەیان دەکەن”.

ڕاگرتنى پلە بەرزکردنەوە مانگانە زیانى گەورە بە نزیکەى 700 هەزار  فەرمانبەر و مامۆستا دەدات

ئاماژەی بەوەشکردوە،”ڕاگرتنى پلە بەرزکردنەوە مانگانە زیانى گەورە بە نزیکەى 700 هەزار  فەرمانبەر و مامۆستا دەدات، بڕى ئەو پارەیەى کە زیانە بۆ هەر فەرمانبەرو مامۆستایەک لە نێوان 60 تا 300  هەزار دینارى مانگانەیە، لە هەندێک حاڵەتیش نزیکەى 400 هەزار دینارە”.

سکاڵای یاساییمان جوڵاند بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان 

ئاشکراشیکردوە،” بە نوسراوی ژمارە 188، ئەمڕۆ چوارشەممە سکاڵای یاساییمان جوڵاند بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و گەڕاندنەوەی ئەو مافە یاساییە و قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەوە لێیان کەوتوە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close