نێودەوڵەتی

ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی كوده‌تاكه‌ی سودان راگه‌یاند

شكۆی كوردستان-

ئەمریکا نیگەرانی خۆی بەرامبەر کودەتا سەربازییەکەی سوودان دەربڕی و دەڵێت، ئەو کردەوەیە پێچەوانەی دەستوور و خواستی دیموکراسیی خەڵکی سوودانە و جێگەی قبووڵکردن نییە.

جێفری فیلتمان، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفریقا لە تویتێکدا رایگەیاند، “ئەمریکا ئێجگار نیگەرانە لە هەواڵی کودەتای سەربازی بەسەر حکومەتی راگوزەردا.”

هاوکات جۆسێپ بۆرێل، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری گۆڕانکارییەکانی سوودان دەکەن و داوادەکەن، ئەو بنەمایانەی حکومەتی راگوزەری لەسەر پێکهێندراوە، بپارێزرێن.

رۆژی دووشەممە 25-10-2021 سوپای سوودان کودەتای بەسەر حکومەتی وڵاتەکەی کرد و لانیکەم پێنج وەزیری دەستگیرکردن و عەبدوڵڵا حەمەدۆکی سەرۆکوەزیرانیشی لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرد.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close