شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به به‌خشینی بڕوانامه به بكوژی مامۆستا هۆشیار پێشنوێژ و وتارخوێنی به‌رپرسی پێشوی ناوه‌ندی زانایانی یه‌كگرتو رایگه‌یاند، “ئه‌ركی ئێمه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه بۆ سه‌رجه‌م سزادراوان به بێ جیاوازی، به‌خشینی بڕوانامه‌ش، كه‌مكردنه‌وه یان لیخۆشبون نییه له‌سزاكه‌ی ته‌نھا پاڵپشتی مه‌عنه‌وییه بۆ ھه‌مو سزادراوان”.
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوێنێ 2ی (ئاب/8)ی 2022 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌لێر مه‌راسیمێك ڕێكخرابو بۆ به‌خشینی بڕوانامه بۆ دو سزادراو كه‌وا به‌سه‌ركه‌وتوی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێنابو، دیاره ئێستا ڕایگشتی بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ڵه‌دا براوه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه‌سه‌رجه‌م كاره‌كانمان خزمه‌ته به‌ھه‌مو چین و توێژه‌كان و به‌تایبه‌ت له چاكسازییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تمان كه ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی (چاكسازی)”.
سزادان و دادگاییكردن له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تماندا نییه ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه
راشیگه‌یاندوه، “ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵه یاخود تاوانێك ئه‌نجامده‌ده‌ن له كۆمه‌ڵگه‌دا و دوای وه‌رگرتنی سزای ئه‌و تاوانه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه سزادان و دادگاییكردن له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تماندا نییه ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه، پاشان جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای له سێداره‌دان په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تمانه‌وه نییه چه‌ند ساڵێكه له ھه‌رێم راگیراوه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازی و هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی چاكسازی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم كاری ئێمه‌یه به‌پێی یاسا‌و ڕێنمایی چاكسازی له‌م سزاداراوانه‌دا بكه‌ین و دوباره شیاندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت وه‌ك تاكێكی ته‌ندروست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوكۆمه‌ڵگه”.
ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان و ده‌مانه‌وێت مافه‌كانی مرۆڤ كه وه‌ك ستانداردێكی جیهانی به‌سه‌ر هه‌مواندا وه‌ك یه‌ك و به‌بێ جیاوازی جێبه‌جێبكه‌ین
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان و ده‌مانه‌وێت مافه‌كانی مرۆڤ كه وه‌ك ستانداردێكی جیهانی به‌سه‌ر هه‌مواندا وه‌ك یه‌ك و به‌بێ جیاوازی جێبه‌جێبكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌می ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ببێت، بۆ هه‌ر بابه‌تێكیش په‌یوه‌ندی به سزادراوانه‌وه هه‌بوبێت هه‌رگیز پرسیار و به‌دواداچونمان بۆ تاوان و سزاكانیان نه‌كردوه، چونكه ئه‌ركی ئێمه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه بۆ سه‌رجه‌م سزادراوان به بێ جیاوازی، له كۆتایدا به‌خشینی بڕوانامه، كه‌مكردنه‌وه یان لیخۆشبون نییه له‌سزاكه‌ی ته‌نھا پاڵپشتی مه‌عنه‌وییه بۆ ھه‌مو سزادراوان”.
یه‌كێك له‌وانه‌ی مامۆستا هۆشیاری تیرۆركرد، بڕیاری له سێداره‌دانی هه‌یه، به‌ڵام ئاهه‌نگی ده‌رچونی بۆ ڕێكده‌خه‌ن
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، “به‌ڕاستی سه‌یره زۆر، یه‌كێك له‌وانه‌ی مامۆستا هۆشیاری تیرۆركرد، بڕیاری له سێداره‌دانی هه‌یه، به‌ڵام ئاهه‌نگی ده‌رچونی بۆ ڕێكده‌خه‌ن، ئه‌و چالاكوانانه‌ی بادینان له‌سه‌ر هیچ ده‌ستگیركراون له دۆخێكی مانگرتنی نه‌خوازراودان”.
شه‌وی 22ی 11ی 2016 مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ‌و وتارخوێن مزگه‌وتی حاجی عومه‌ر بندیان له هه‌ولێر كه به‌رپرسی ناوه‌ندی زانایانی یه‌كگرتو بوه له پایته‌خت، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌دو گوللـه به‌سه‌ختی برینداركراو دواتر له‌نه‌خۆشخانه كۆتایی به ژیانی هات.
