نێودەوڵەتی

دادگای فیدڕاڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دوورخستەوە

شکۆی کوردستان-

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەندامێتی پەرلەمانی لەدەستدا، ئەمە بەپێی حوكمێكی دادگای باڵای فیدراڵی، بەوپێیەی سەرۆكی پەرلەمان پێشوەختە پەرلەمانتارێكی حزبەكەی خۆی ناچار كردووە دەستلەكاركێشانەوە بنوسێت.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمان، وەكو ئەندام پەرلەمان.
بڕیارەكەی دادگا لە رۆژی دەرچوونییەوە، واتا لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، هاوكات لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەكەدا، حەلبوسی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەڵگرت، كە یەكێك لە تەوەرەكانی نوێكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە.
كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی حەلبوسی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە لەسەر بنەمای سكاڵایەك بوو كە هەردوو پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)‌و (باشم خەشان) وەكو لایەنی سێیەم لە دۆسیەكەدا تۆماریانكردووە.
لەم دۆسیەیەدا، پەرلەمانتار باسم خەشان بەڵگەی خستوەتەڕوو كە دەیسەلمێنێت محەمەد حەلبوسی بەزۆر تێوەگلاوە لە فشارخستنەسەر پەرلەمانتارێک و ناچارکردنی بە دەستلەکارکێشانەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close