شكۆی كوردستان-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان چه‌ند كه‌سێك له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك، گه‌نجێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربو، دو كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ده‌ستیگركراون.
هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی شوقه‌كان له پارێزگای دهۆك، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕه چه‌قۆی نێوان ژماره‌یه‌ك گه‌نج، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربو.
دو كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركراون
وتیشی، “دوای روداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی تاوانه‌كه، دو كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركراون”.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه‌ش، هێمن سلێمان باسی له‌وه‌كرد، “تاوه‌كو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كه دیارینه‌كراوه و هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی روداوه‌كه ده‌كه‌ن”.
