نێودەوڵەتیکوردستانی

په‌یامی نوێی ده‌میرتاش بۆ هاوڵاتیانی توركیا و باكوری كوردستان

شكۆی كوردستان-

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوا لە هاوڵاتیانی باکوری کوردستان و تورکیا دەکات ئەگەر دەیانەوێت ئاشتی جێگەی سیاسەتی شەڕ بگرێتەوە، بەشداری لەو گردبونەوە ملیۆنییەدا بکەن کە هەدەپە دەیەوێت رۆژانی 6-7ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.

هەموان پشتیوانی لە دیموکراسی بکەن و بەگژ بیرۆکەی جەنگدا بچنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا کە ماڵپەڕی فەرمی هەدەپە بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، گریمانەی هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی تورکیا و گەلەکەیدا نیە بەڵکو لە خزمەتی پارتەکانی دەسەڵاتدایە، بۆیە داوا دەکات هەموان پشتیوانی لە دیموکراسی بکەن و بەگژ بیرۆکەی جەنگدا بچنەوە.

دەیانەوێت پلانی مانەوەیان جێبەجێ بکەن لەرێگەی بەهێزکردنی بیری نەتەوەپەرستییەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئاکپارتی و مەهەپە بە هێرشکردنەسەر ناوچە کوردییەکانی سوریا، دەیانەوێت ئەو ناوچانە خاپور بکەن و لە هەمان کاتیشدا پلانی مانەوەیان جێبەجێ بکەن لەرێگەی بەهێزکردنی بیری نەتەوەپەرستییەوە”، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان و سیاسەتمەدارانی تورکیا لەرێگەی مەدەنییەوە فشارەکانیان بۆ راگرتنی جەنگ چڕبکەنەوە.

سیاسەتی ئێستای حکومەت رەتدەکەنەوە کە بە هێزی سەربازی هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەکان بشارێتەوە

سەرەتای ئەم مانگەش پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، بە دروشمی “چارەسەری لە لای ئێمەیە و نابۆ داگیرکاری” رۆژی 7ی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئیستانبوڵ گردبونەوەیەکی فراوان ساز دەکەن و تیایدا سیاسەتی ئێستای حکومەت رەتدەکەنەوە کە بە هێزی سەربازی هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەکان بشارێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close