شكۆی كوردستان-
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، بافڵ جەلال تاڵەبانی كه له‌دواین دیداری حزبه‌كه‌یدا خۆی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناساند له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای بافڵ تاڵه‌بانی بووه و مه‌رجی مه‌سعود بارزانیشی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه له پیرمام قبوڵكردووه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، كۆبوونه‌وه‌كه بە بەشداری هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال و فوئاد حسێن سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دەستیپێکردووه.
پێشتر جارێكی تر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌هه‌مان شێوه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كرد و له‌گه‌ڵی كۆبوه‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و تاڵه‌بانی كوڕ بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌رۆك كۆمار و دۆخی ئاڵۆزی عێراق بێت كه به‌گوێری شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان پێویستی به یه‌كهه‌ڵوێستی ماڵی كورد هه‌یه.
