تایبەت بە رۆژنامەی شكۆى كوردستان
ئه‌و ڕۆمانانه‌ی خه‌ڵك ده‌خه‌نه پێكه‌نینه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنمان بۆیان، قووڵترین و ژیرانه‌ترین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی دنیان، ئه‌ی بۆچی هیچ خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی نادرێته ئه‌و به‌رهه‌مانه؟
جۆن سێڵف ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئاژانسی بی بی سی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕۆمانه ته‌نزه‌كانی دنیا كردووه و تێیدا هه‌وڵیداوه، ئه‌و هۆكارانه ده‌ستنیشان بكات كه ڕێگرن له به‌رده‌م پێدانی خه‌ڵاته به‌ناوبانگه‌كانی دنیا به‌و به‌رهه‌مانه.
سێڵف ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه لیستی كاندیده‌كانی ئه‌مساڵم بۆ خه‌ڵاتی بوكه‌ر سه‌یر كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێور ببمه‌وه، پێویست بوو سه‌رخه‌وێك بشكێنم یان پێكێك مه‌ی بخۆمه‌وه. ئه‌و خه‌ڵاته بۆ سوپاسكردنی ئه‌و كتێبانه‌ی بێهیوایی بڵاوده‌كه‌نه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه، له ساڵی 2015 سه‌رۆكی لیژنه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه‌ی ئه‌مساڵ كاندید كراون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی بوكه‌ر، یه‌كجار خه‌مناكن. هه‌ڵبه‌ت لیستی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مساڵ له‌و بواره‌دا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، هه‌ر به‌رهه‌مێك چووه‌ته كێبڕكێی كۆتایی بوكه‌ره‌وه ناوه‌ڕۆكێكی تاریك و پڕ له ماته‌می هه‌یه. له‌ناو بابه‌ته‌كانی وه‌ك ئالووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، پێشێلكردنی مافی منداڵان، تێكدانی ژینگه، شه‌ڕ، ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تێكچوونی شیرازه، سێ دانه‌یان هه‌ڵبژێره و دڵنیابه یه‌ك له‌وانه خه‌ڵاته‌كه ده‌باته‌وه.
ڕه‌نگه لیژنه‌كه ڕاستبكه‌ن و خوێنه‌ران حه‌ز به بردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه بكه‌ن كه چیڕۆكی خه‌مناك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی گاڵته ده‌كه‌ن و دڵخۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ندامانی لێژنه‌كه بۆ ئه‌و تێڕوانینه ته‌نیا نین، كۆمیدیا له ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌تی له ڕۆمانێكی ڕژددا كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت و خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، كه‌متر ئاوڕی لێ ده‌درێته‌وه. مارتن ئه‌یمیس له ڕۆمانه نوێیه‌كه‌یدا “چیڕۆكی نهێنی” خوگرتن به ڕه‌شبینی خه‌ڵك به هۆكار ده‌زانێت و ده‌ڵێ: “هۆكاره‌كه ئه‌و بیرۆكه‌یه كه ڕه‌شبینی و بێهیوایی به بابه‌تێكی قووڵ و ڕژد ده‌زانێت”.
ڕه‌نگه بڵێن ئه‌وه قسه‌ی ئه‌و ته‌نزنووسانه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانیان خه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه نییه. ته‌نانه‌ت پی جی ڤودهاوس به‌ناوبانگترین رۆماننووسی بواری ته‌نزی سه‌ده‌ی رابردوو كه به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كجار زۆر ستایش كراون، پێیوابوو به‌رهه‌مه ته‌نزه‌كانی به‌لای خه‌ڵكه‌وه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه.
بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه قووڵتره و ته‌نیا به‌وه كۆتایی نایه كه ڕۆمانه ته‌نزه‌كان به هه‌ند وه‌رناگیرێن، به‌ڵكو ئه‌و نووسه‌ره ڕژدانه‌ش كه به‌رهه‌مێكی ته‌نز بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌رهه‌مه‌كه‌یان پشتگوێ ده‌خرێت. ساڵی رابردوو سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونی ئایریس مه‌رداك و ساڵی پێداچوونه‌وه به به‌رهه‌مه‌كانی بوو. من ساڵانێكی زۆرخۆم له قه‌ره‌ی ڕۆمانه‌كانی ئه‌و ژنه نه‌ده‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبانگی هه‌بوو كه نووسینه‌كانی ڕه‌شبینی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و زمانێكی تاڵی هه‌یه، به‌ڵام كاتێك ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه‌یان، سه‌رم له‌و زمانه ته‌نزه‌ی سوڕما كه له نووسینه‌كانیدا به‌كاری هێنابوو، له به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك “شازاده‌ی ڕه‌ش” و “ده‌ریا، ده‌ریا” نووسه‌رێكی یه‌كجار خۆشمه‌شره‌فه.
مه‌به‌ستم ئه‌و گاڵتانه نییه كه باون و ڕۆژانه كاتێك له‌ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بینه‌وه ده‌یكه‌ین، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له‌و جه‌فه‌نگانه‌ش له به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ستم كۆمیدیایه‌كی پڕ شه‌ڕ و شۆڕ و كۆمیدیایه‌كی شێت ئاسا و پڕ له هه‌راو پشێوییه. له “به بارمته‌گرتنی سه‌گی ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌مایی” هه‌تا ده‌گاته “یاریكردن به كورسی سێكس” كه هیچ سنوورێكی بۆ پاڵه‌وانی ناو ڕۆمانه‌كانی دانه‌ناوه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مه‌رداكه‌وه نووسران، زۆر به كه‌می باسیان له ته‌نزه بێوێنه‌كانی كردبوو. ئه‌وه دیارده‌یه‌كی نوێ نییه، پیته‌ر جی كۆنڕادی له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی ژیاننامه‌ی مه‌رداك كه ساڵی 2001 چاپی كردووه ده‌ڵێ، ڕه‌خنه‌گره ئه‌ده‌بییه‌كانی سه‌رده‌می خۆشی زۆرجار به ته‌نزی ناو به‌رهه‌مه‌كانی مه‌رداكیان نه‌ده‌زانی و دووپاتیده‌كاته‌وه، له‌به‌رچاونه‌گرتنی ته‌نز له باشترین ڕۆمانه‌كانی مه‌رداك، چاوداخستن نییه له بابه‌ته لاوه‌كییه‌كان، به‌ڵكو پشتگوێخستنی گه‌وهه‌ری قسه‌كانیه‌تی.
به‌ڵام بۆچی هه‌مووان خۆیان له زمانی ته‌نزی مه‌رداك گێل ده‌كرد؟ له‌وانه‌یه له‌به‌ر وریاییه ترسناكه‌كه‌ی مه‌رداك بێ، ئه‌و وه‌ك ڕۆماننووێكی فه‌یله‌سووف كه ته‌نانه‌ت له ژیانی ڕۆژانه‌شیدا نه‌ریت شكێنێكی به ته‌واو مانا بوو، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی “جۆن بیلی” وه‌ك كۆچه‌رێك له‌ناو ماڵێكی شپڕێودا له ئه‌كسفۆرد ده‌ژیان و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، “ئێمه هیچ كات ماڵداریمان نه‌كرد”، بۆیه هیچ مرۆڤێكی ژیر به ژیانێكی ئاوا نائاسایی و به‌و ووژدییه‌وه ناتوانێ كه‌سێكی خۆشمه‌شڕه‌ف بێت، چ جای ئه‌وه‌ی گاڵته و گه‌پیش بكات؟.
سوفی هانا ژنه ڕۆماننووسێك كه ددانی به ته‌نزه بێوێنه‌كانی مارداك ناوه و پێشه‌كی چاپی 100 ساڵه‌ی ڕۆمانی شازاده‌ی ڕه‌شی مارداكی نووسیوه، ده‌ڵێ قووڵبوونه‌وه و كۆمیدیا له به‌رهه‌مه‌كانی مارداكدا دووانه‌یه‌كی له‌یه‌ك دانه‌بڕاون: “ئه‌و ئاگاداره كه توێ پووچ و نامۆكه‌ی ژیان زیاتر له گاڵته‌جاڕییەوە نزیكه و هه‌رگیز ناكرێ له لایه‌نه رژده‌كه‌ی ژیان جیای بكه‌یته‌وه، مه‌رداك زیاده‌یه‌ك ده‌خاته سه‌ر ته‌نز و گاڵته‌جاڕی، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕژدبوونی ژیان كه‌مبكاته‌وه و هه‌ندێكجاریش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌كات”.
ئه‌ده‌بیات پڕا و پڕه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه هه‌م یه‌كجار ڕژد و له هه‌مانكاتدا یه‌كجار پێكه‌نیناوین، ئه‌یمیس ده‌ڵێ، نووسه‌ره‌كان خۆشمه‌شڕه‌فن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان گاڵته‌جاڕه”. ئه‌و ڕسته‌یه نه‌ك بۆ ته‌نزنووسێكی وه‌ك جاڕڵز دیكه‌نز، به‌ڵكو بۆ نووسه‌رانی تری وه‌ك ساموێل بیكه‌ت و فرانس كافكاش كه به نووسه‌رانی تاریكی ناویان ده‌ركردووه، دروسته. ڕه‌شبینی ئه‌وان بۆ دنیا ده‌توانین به‌و شێوه‌یه لێك بده‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر له دنیایه‌كی ئاوا پووچدا پێنه‌كه‌نی، مه‌حكوومی به گریان، له چاوه‌ڕوانی گۆدۆ بهێننه به‌ر چاوتان، چ شتێك ده‌توانێ پێكه‌نیناویتر و گاڵته‌جاڕیتر بێت له چاوه‌ڕوانكردنی به‌رده‌وامی كه‌سێك كه ده‌زانی قه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه.
به گشتی ته‌نز و كۆمیدیا به‌شێكی گرنگن له ئه‌ده‌بیات، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش به هه‌موویه‌وه 20 ساڵه له به‌ریتانیا خه‌ڵاتێك بۆ ڕۆمانه ته‌نزه‌كان دامه‌زراوه “خه‌ڵاتی بولینگه‌ر ئۆریمه‌ن ڤودهاوس” ساڵی ڕابردووش خه‌ڵاتی ته‌نزی به‌رهه‌می ژنانیشی پێوه زیاد بوو. به ئێسته‌شه‌وه بێ متمانه‌ییه‌كی زۆر به‌و به‌رهه‌مانه هه‌یه كه به ڕژدی خوێنه‌ر ده‌خه‌نه پێكه‌نینه‌وه، ساڵی 2018 خه‌ڵاتی بولینگه‌ر ئۆریمه‌ن ڤودهاوس نه‌درایه كه‌س، له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌كه پێیان وابوو هیچ یه‌ك له به‌رهه‌مه به‌شداربووه‌كان به ئاستی پێویست پێكه‌نیناوی نه‌بوون.