کوردستانی

باره‌گای بارزانی بافڵ تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوده‌بات و ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ئاشكراده‌كات

شكۆی كوردستان-

باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی كه‌ دوێنێ شكۆی كوردستان زانیاری له‌باره‌وه‌ ئاشكراكردبوو بڵاوكرده‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەكردوە، رۆژی پێنج شەممە 4-8 سەرۆك بارزانی لە پیرمام پێشوازیكرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبونی هەریەك لە فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراون بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عیراق و پێشهاتەكانی.
راشگەیەنراوە، لەپێناو یەكخستنەوەی نێو ماڵی كوردی بڕیاردرا كاربكرێت بۆ یەكهەڵوێستی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی كە روبەڕوی عیراق و هەرێمی كوردستان بونەتەوەو كۆبونەوەكان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێبدرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close