کوردستانی

نه‌وه‌ی نوێ: هه‌موو سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارمان ده‌ستگیركراون

شكۆی كوردستان-

دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان له‌چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌راگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند، ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی جوڵانه‌وه‌كه‌ و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌ستگیركراون.

جوڵانه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هێزێكی تایبه‌ت هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵ و نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ له‌شاری سلێمانی و چوارده‌وری ماڵه‌كه‌یان گرتووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ده‌یان خۆبه‌خشی جوڵانه‌وه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان و دوو په‌یامنێری ئێن ئارتی و ته‌واوی ستافه‌كه‌ی له‌پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر گیراون.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، واده‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی بوو له‌سه‌ر داوای نه‌وه‌ی نوێ، شاره‌كان به‌هێزی ئه‌منی ته‌نرابوون و دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانیش، هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان و چالاكوان بڵاوكرایه‌وه‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close