نێودەوڵەتیکوردستانی

فڕۆكه‌كانی توركیا له‌قامیشلو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه‌ ئامانج

شكۆی كوردستان-

هێزی ئاسمانی توركیا له‌ قامیشلۆی باكوری كوردستان، هێرشێكی ئاسمانییان كرده‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پڕله‌ دانیشتوان و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و برینداربوون.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌ شكۆی كوردستانیان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌یه‌كی پڕدانیشتوانیان له‌باكوری قامیشلۆ كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م چوار كه‌س شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ ئه‌نجادراوه‌ و ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كردۆته‌ ئامانج.

شكۆی كوردستان ئه‌وه‌شی زانیوه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومان كراوه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ توشبوانی كۆرۆنای لێبووه‌ و دواتریش جارێكی دیكه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌.

شایانی ئاماژه‌ پێكردنه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌كی كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج بازاڕی ئه‌هالی و وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی و خانوی هاوڵاتی ئاسایی لێیه‌ و له‌ساڵی (2019)ه‌وه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكراد (هه‌سه‌ده‌) به‌پێی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌نێوان توركیا و رووسیا له‌و ناوچه‌یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا سنوره‌كانی نێوان سوریا و توركیای كۆنترۆڵكردۆته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ناوچه‌یه‌ رۆژانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م ره‌حمه‌تی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دیمه‌شق و هێزه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكاوه‌ هه‌بێت كه‌ گه‌ره‌نتی ئاگربه‌سته‌كه‌یان كردووه‌ و ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه‌ن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close