Uncategorized

وەزارەتی بازرگانی عێراق پێنج ملیۆن سەبەتەی خۆراک دابەشدەکات

شکۆی کوردستان-


ستار جابری بریكاری وەزیری بازرگانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، زیاتر لەپێنج ملیۆن سەبەتەی خۆراكیان بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دابەشکردووە، بەجۆرێكیش دەبێت كە هەر خێزانێك ساڵانە 24 سەبەتەی خۆراكی پێدەدرێت.


ستار جابری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پلانەکە لەلایەن لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی پێشنیارکراوە و بەرنامەیەکی لەپێشینەی حكومەتەو لە پلانی داهاتوی وەزارەتیشدایە ژمارەی سەبەتەکان زیادبکەین”.


بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشیخستەڕو، پلانی حكومەت ڕونە بۆ بە خزمەتكردنی زیاتری چینە هەژارەكان، وەزارەتەكەمان ڕۆڵی سەرەكی هەبوە لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی و سەبەتەی خۆراك، لەو چوارچێوەیەشدا پلانمان هەیە ساڵانە 24 سەبەتەی خۆراك بدەینە هەر خێزانێكی هەژار.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close