کوردستانی

رونکردنەوەی ئەژی ئەمین سەبارەت بەلێدوانەکەی بافڵ تاڵەبانی

شكۆی كوردستان-

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیارییەوە، لەوەڵامی لێدوانەكانی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانیدا بۆ ڕاگەیاندەكان:

بافڵ تاڵەبانى هەندێك لێدوانی نابەرپرسانەی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندنداوە، سەرباری ئەوەی كە باری دەروونی و شێوازی هەڵسوكەوت و قسەكردنی دەریدەخات كە لە دۆخێكی دەروونی شەڵەژاودایە، بەڵام ئەو لێدوان و قسانەی ئەو بەڕوونی ئەوەمان پێدەڵێت كە دۆخی یەكێتی لەسایەی بەڕێزیاندا چەند شێواوە.

لێرەدا دەمانەوێت چەند ڕاستییەك وەبیر ئەو و هەڤاڵانمان لە دەزگای زانیاری و ئەنجومەنی ئاسایش بێنینەوە:

1. بافڵ تاڵەبانی تەشهیری بە سەرۆكی دەزگای زانیاری و ڕاوێژكارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان كردووە کە پلەى سەربازى لیوایە. ئێمە باری دەروونی نالەباری بافڵ تاڵەبانى ڕەچاو دەکەین، بەڵام ئەگەر بەفەرمی پۆزش نەهێنێتەوە، ڕەنگە بەپێی یاسا بەركارەكان لەگەڵ ئەو دۆخەدا بجوڵێینەوە و داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.

2. مامۆستا ئەژی ئەمین كە بافڵ تاڵەبانى باش دەیناسێت و وەکو خۆى دەڵێت “باشترین سەرۆكی دەزگای زانیارییە” و ئەگەرچی ئەوان بەوە زۆر قەڵسن، بەڵام لە پۆستەكەی خۆیدایە هەر بەردەوامە.

3. لە وتەکانییەوە ئەوە دەردەکەوێت، هەڤاڵان و بەرپرسانى یەكێتی بە پۆستاڵ لێدەخوڕن، كە بەبڕوای ئێمە تەواوى کادیرانى حزبەکەى مام ئەم سوکایەتیە قبووڵ ناکەن و پێویستە لە سەر ئەوە ڕووبەڕووی سزا و لێپرسینەوە بکەنەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close