کوردستانی

پارتی راگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌ی له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاوكرده‌وه‌

شكۆی كورستان-

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەمو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن کە بەئەنجامی کۆتای ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزمونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “سەبارەت بە بارودۆخ و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕەحەتی خۆی لە ھەمبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت، رونە کە ھەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدرا و ئەو دەرھاوێشتە و کێشە و ئاڵۆزی و پێشھاتانەی دوای ھەڵبژاردن بونە تەگەژەیەک لەھەمبەر دامەزراندنی حکومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستوریی باوەڕپێکراو و لەسەر بنەمای سیستمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو”.

داوا لە سەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەن کە لە ئاست بەرپرسیارێتی قۆناخی ئێستادابن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لەڕوانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لەقۆناخی ئێستایدا روبەڕوی دەبێتەوە داوا لە سەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەن کە لە ئاست بەرپرسیارێتی قۆناخی ئێستادابن و داواش لە ھەمو لایەنەکان دەکەن ھەنگاوی جددی و پێویست و بەپەلە بگرنە بەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتو لەسەر بناغەی پشت بەستن بەبنەماکانی دەستوری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستویەی ئێستایدا. 

دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە 

مەکتەبی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، “لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەمو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن کە بەئەنجامی کۆتای ھەڵبژاردنەکان رازیدەبن وەک خۆی و ئەزمونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close