شكۆی كوردستان-
بافڵ تاڵه‌بانی، كه میدیاكانی حزبه‌كه‌ی به سه‌رۆكی یه‌كێتی ناویده‌به‌ن له بڕیارێكدا كه ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی حزبی، حكومی و سه‌ربازی حزبه‌كه‌ی كردوه و هۆشداری داونه‌تێ له‌وه‌ی، هه‌ركه‌سێك به‌رپرسیارێتی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتی تایبه‌ت و وه‌رگرتنی زه‌ویوزار و موڵكی گشتی روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه و به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیش سزای توند ده‌درێت.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نیه كه ناونیشان و به‌رپرسیارێتی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتی تایبه‌ت و كه‌سیی
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ره و دوێنێ دوشه‌ممه (15ی ئابی 2022) ده‌رچوه و تیایدا هاتوه، “هه‌ر لێپرسراوێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ر ئاست و به‌رپرسیارێتییه‌كی حزبی، رێكخراوه‌یی، حوكمی و سه‌ربازیدا بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نیه كه ناونیشان و به‌رپرسیارێتی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتی تایبه‌ت و كه‌سیی، به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی زه‌ویوزار و موڵكی گشتی یاخود فشار بخاته سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه حكومییه‌كان”.
“هه‌ر هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی له ههرئاستێكی حزبیدا بێت و سه‌رپێچی بكات روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “هه‌ر هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی له ههرئاستێكی حزبیدا بێت و سه‌رپێچی له‌وشێوه‌یه بكات جگه‌له‌وه‌ی روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی سزای توندی حزبی و رێكخراوه‌یی ده‌درێت”.
کۆمەڵێک کەس پەیدا بون کە بونەتە مافیا بۆ زەوییە گرانبەهاکان و کۆشک و خانوەکانی شارەوانی
ئه‌مڕۆش لەیلا عەلی، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “له‌وه‌ته‌ی بومه‌ته سه‌رۆكی شاره‌وانی تێبینی چەند دیاردەیەکی نامۆ و ناشرینم کردوە، کە بەراستی هەڕەشەیە لەسەر موڵک و ماڵی دەوڵەت و هاوڵاتیانیش، کۆمەڵێک کەس پەیدا بون کە بونەتە مافیا بۆ زەوییە گرانبەهاکان و کۆشک و خانوەکانی شارەوانی، دەبینین بە چاوی خۆمان کە کۆمەڵێک دەموچاوی دوبارە بەناوی حزب و بەرپرسەوە قسە دەکەن و داوای سەرانە دەکەن”.
پاڵپشت و پشتیوانی وەبەرهێنە راستەقینەکانین، لەگەڵ جوڵەی بازاڕداین
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “لەسەرەتای دەستبەکاربونمەوە بە ئاشکرا وتومە، پاڵپشت و پشتیوانی وەبەرهێنە راستەقینەکانین، لەگەڵ جوڵەی بازاڕداین، لەگەڵ ئەوەداین کار و کاسپی خەڵک باش بێت، بەڵام ماوەیەکی زۆرە دەیبیستین، چەند کەسێک بونەتە دەڵاڵی زەوییەکانی شارەوانی، بۆیە لێرە و لەوێ دەیبیستین، فڵانە زەوی بە فڵانە پارە فرۆشرا، ئێمە پێمان وتون پێویست بەوە ناکات بچن ئەو پارەیە بدەن بە وەبەرهێنی فەیک، لەبری ئەوە وەرن بە رێکارە یاساییەکان داوا لەئێمە بکەن دوای یەکلاییکردنەوەیان زەویان بۆ دابیندەکەین بیکەنە پرۆژە بۆ خەڵکی شارەکە”.
