نێودەوڵەتیکوردستانی

ئاسایشی رۆژاڤا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا زانیاری بڵاوده‌كاته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

ئاسایشی رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا دو ناوچەیان لە رۆژئاوای کۆبانێ و باکوری حەسەکە کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا منداڵێک شەهیدبوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربون.

منداڵێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربون

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی دانیشتوان، ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی  رۆژئاوای کۆبانێ و باکوری حەسەکەیان کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا منداڵێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربون.

 هێرشەکە لەرێگەی تۆپبارانێکەوە کراوە کە تورکیا ئەنجامی داوە

ئەوەش هاتوە، هێرشەکە لەرێگەی تۆپبارانێکەوە کراوە کە تورکیا ئەنجامی داوە و هێرشەکەش شارۆچکەی تل تەمری لە باکوری حەسەکەی بە ئامانگرتوە.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە گەرەنتیکارەکان بەرپرسیارن بەرامبەر هێرشەکان 

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤای کوردستان دەڵێن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە گەرەنتیکارەکان بەرپرسیارن بەرامبەر هێرشەکان و دروستبونی گرژی زیاتر لە ناوچەکەدا.

فڕۆکەیەکی تورکیا پێگەیەکی سوپای سوریای لە دەروبەری کۆبانێ بۆردومانکرد

لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی هەواڵی باکور بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی دیکەی تورکیا پێگەیەکی سوپای سوریای لە دەروبەری کۆبانێ بۆردومانکرد و تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close