کوردستانی

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی مردن و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه‌وه‌

شكۆی كوردستان-

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ئاگرێك له‌ ماڵێكی گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دو كه‌س سوتان، سه‌ره‌تا دۆخی ته‌ندروستی بریندارێكیان ناجێگیربووه‌ و رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی زۆر بووه‌، دواتر به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی خه‌بات ئاگرێك كه‌وته‌وه‌، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانسی ته‌ندروستی گه‌یشتنه‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و ده‌ركه‌وت دو ژن سوتاون.

برینداره‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌

وتیشی، “برینداره‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌، به‌وته‌ی ده‌وره‌به‌ره‌كه‌یان ویستویانه‌ ئاو بكه‌نه‌ ناو موبه‌ریده‌وه‌، به‌ڵام ئاو نه‌بوه‌ و به‌نزین بوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ گڕیگرتوه‌ و سوتاون”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردو برینداره‌كه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بوون، دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێكیان به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه‌ ناجێگیر بووه‌ و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close