شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان له ناوچه جیاجیاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
سبه‌ی شه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله به‌رزده‌بنه‌وه، خێرای با مام ناوه‌ند و له‌نێوان 10 – 20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 42
سلێمانی : 43
دهۆك : 42
كه‌ركوك : 45
هه‌ڵه‌بجه : 44
زاخۆ : 42
سۆران : 43
راپه‌رین : 42
گه‌رمیان : 47
