شكۆی كوردستان-
رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ئۆكرانیا ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی ناوچه‌یی خۆی ده‌ربخات و له‌ڕوی جوگرافی و دیپلۆماسی و ستراتیژیه‌وه له‌پێگه‌یه‌كی به‌رزدایه”.
ڕۆژنامه‌ی “ئیندیپێندێنت”ی بریتانی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌نگاوه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ ئۆكرانیا به‌هێزكردنی پێگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
رۆژئاوا نیگه‌رانه له هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌شكردوه، “رۆژئاوا نیگه‌رانه له هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا، به‌ڵام ئۆكرانیا ده‌توانێت رۆڵی ئه‌ردۆگان وه‌ك دانوستانكار به‌رز بنرخێنێت”.
ئه‌ردۆگان خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی ناوچه‌یی پێگه‌شتو خۆی ده‌ربخات كه توانای قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهاندا هه‌یه
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: “ئه‌ردۆگان خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی ناوچه‌یی پێگه‌شتو خۆی ده‌ربخات كه توانای قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهاندا هه‌یه، له‌ڕوی جوگرافی و دیپلۆماسی و ستراتیژییه‌وه له پێگه‌یه‌كی ناوازه‌دایه و ئه‌ردۆگان وه‌ك پێویست ئه‌م رۆڵه ده‌گێڕێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناتوانێت به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و رۆڵه بكات”.
ڤۆلۆدیمیر زلێنسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا دوێنێ پێنجشه‌ممه چاوی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هاوتا توركیه‌كه‌ی كه‌وت و تیایدا باسیان له هاریكارییه سه‌ربازییه‌كان و بارودۆخی ده‌وروبه‌ری وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژا و “رێككه‌وتنی خۆراك” كرد.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی “خه‌به‌ر تورك”ی توركیا، كۆبونه‌وه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری لڤۆڤ 40 خوله‌كی خایاندوه.