شكۆی كوردستان-
ڤیان دەخیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی و هەروەها چالاکوانی ئێزیدی رایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فڕانسیس بۆ عێراق به‌گشتی و بۆ كوردستانیش به‌تایبه‌تی سه‌ردانێكی زۆر گرنگ بو هه‌مومان ده‌زانین كه كوردستان ئێستا ئه‌و جێگه‌یه‌یه كه‌ئه‌من و ئارامی تێدایه بۆ هه‌مو پێكهاته‌كان.
ڤیان دەخیل بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “بێگومان سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فڕانسیس بۆ عێراق به‌گشتی و بۆ كوردستانیش به‌تایبه‌تی سه‌ردانێكی زۆر گرنگ بو هه‌مومان ده‌زانین كه كوردستان ئێستا ئه‌و جێگه‌یه‌یه كه‌ئه‌من و ئارامی تێدایه بۆ هه‌مو پێكهاته‌كان، هه‌مو پێكهاته‌كان كاتێك له‌تیرۆریست ڕایان‌كرد له 2014 و پێش 2014ش لێره ئه‌من و ئه‌مانه‌تیان هه‌بو مافەکانیان هه‌بو، هەروەها زۆر گرنگیشه كه‌پاپا به‌و هه‌مو لێپرسراویه‌ته‌ی خۆی زیاتر له‌دو سێ جار باسی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كرد، كه به‌سه‌ر ئێزیدیان هات ئه‌وه‌ش بێگومان فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ئه‌و پێكهاته (ئێزیدی) ده‌بێت مافی خۆی وه‌ربگرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاپا سوپاسی كوردستانیشی كرد كه ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه‌ی حه‌واندوەته‌وه له‌لای خۆی به ئاسایشی و ئارامی و حه‌ق و مافیان داونه‌ته‌وه شتێكی زۆر گرنگ بو، چونكه وتەکانی پاپا واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سایه‌تیه و زۆر له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجیانداوه‌ته سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگال و جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان.
هاتنی پاپا بۆ عێراق شتێكی زۆر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ ئێزیدی زۆر زۆر گرنگ بو
ڤیان دەخیل ئەوەشی وت، “هاتنی پاپا بۆ عێراق شتێكی زۆر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ ئێزیدی زۆر زۆر گرنگ بو، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌ین ئه‌وه تایبه‌ته به‌حكومه‌تی به‌غداد ئه‌و شتانه ده‌بێت حكومه‌تی به‌غدا پێی هه‌ڵبستێت و ده‌بێت حكومه‌تی به‌غدا شنگال ئاوه‌دان بكاته‌وه، ده‌بێت حكومه‌تی به‌غدا هه‌ڵبستێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه تائێستا له‌كه‌مپه‌كانن بگه‌ڕێنه‌وه جێگه‌ی خۆیان ئه‌و شته له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی عێراقە، به‌ڵام سه‌ردانی پاپا وه‌ك وتم فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌دیسان چاوێك له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه (ئێزیدییەکان) هه‌بێت بزانن تائێستا نه‌هامه‌تیان هه‌ر به‌رده‌وامه و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كراوه له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته فشارێك له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق”.
پاپا جێی شانازیمان بو كه زۆر شتی ده‌زانی و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵمانه و له‌گه‌ڵمان دەژی زۆر زانیاری هه‌بو
ڤیان دەخیل رونیشیکردەوە، “پاپاش جێی شانازیمان بو كه زۆر شتی ده‌زانی و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵمانه و له‌گه‌ڵمان دەژی زۆر زانیاری هه‌بو له‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی ئێزییدیه‌كان كه‌چیان لێهات لەجینۆسایده‌كه، هه‌تا له‌سه‌ر بارودۆخیان له‌عێراق و بارودۆخیان له‌كوردستان ئه‌ویش به‌ڕاستی سوپاسی كوردستانی كرد لەبەرئەو هەمو شتەی بۆ ئێزیدی و مه‌سیحی كراوه بۆخۆشی ده‌زانێت جێگه‌ی خۆمان و ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه‌مافمان هه‌یه لەكوردستانه، عێراق هه‌تا ئێستا ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه‌ته خه‌ڵكی ئێمه چ ئێزیدی بێت چ مه‌سیحی بێت و چ شه‌به‌ك بێت”.
پاپا 5ی ئەم مانگە لەسەر بانگهێشتی سەرۆک بەرهەم ساڵح سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد
پاپای ڤاتیکان کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی 5ی ئەم مانگە لەسەر بانگهێشتی سەرۆک بەرهەم ساڵح گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەخت و لەماوەی سێ رۆژی سەردانەکەیدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ژمارەیەک دیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و پێکهاتە جیاوازەکان ئەنجامدا، 6ی ئەم ئەم مانگەش لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق کۆبوەوە، ئەمڕۆش لەلایەن سەرۆک بەرهەم و د. سەرباخ، خانمی یەکەمی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ماڵئاوایی لێ‌کرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس-ی تەمەن 84 ساڵ كه (گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی كاسۆلیكه‌كانی جیهانه) به سه‌ردانێكی مێژویی داده‌نرێت بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پاپا فرانسیس یەکەم پاپای ڤاتیکان نییە کە خواستی هەبێت لەسەر ئەوەی سەردانی عێراق بکات، پێشتر و لە سەردەمی ڕژێمی سەددام حسێن-دا، پاپای ڤاتیکان ویستبوی بێتە عێراق، بەڵام ئەوکات لەلایەن ڕژێمی پێشوەوە هاوکاری نەکرابو.