هەمەڕەنگکوردستانی

ژنێك بەچەكوش كچە منداڵەكەی خۆی دەكوژێت

شكۆی كوردستان-

ژنێکی روسی تەمەن 35 ساڵ بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری زۆری دژە خەمۆکی، هۆشی لەسەرخۆی نەماوە و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵی خۆی بەچەکوش کوشتوە.

بەهۆی خواردنی رێژەیەکی زۆر لەدەرمانی دژە خەمۆکی کچە تەمەن سێ ساڵانەکەی خۆی داوەتە بەر چەکوش و کوشتویەتی

بەگوێرەی زانیارییەکانی مێرەری بریتانی، ناتالیا پێتونینای بەرەگەز روسی، بەهۆی خواردنی رێژەیەکی زۆر لەدەرمانی دژە خەمۆکی کچە تەمەن سێ ساڵانەکەی خۆی داوەتە بەر چەکوش و کوشتویەتی.

مێردەکەی بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ گەڕاوەتەوە روداوەکەی ئاشکراکردوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی هەینی رابردو ناتالیا تەنها خۆی و کچەکەی لەماڵ بون، کاتێک مێردەکەی بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ گەڕاوەتەوە روداوەکەی ئاشکراکردوە.

ئەوەش زانراوە، باوکی منداڵەکە ناوی ڤیلادمیرە و کاتێک گەڕاوەتەوە، بینیویەتی کچەکەی خەڵتانی خوێن بوە و چەند ساتێک دوای ئەوە مردوە.

پیاوە شۆکبوەکە کە لەئیش گەڕابوەوە، راستەوخۆ تەلەفۆن بۆ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەندروستی دەکات.

دواتر تیمەکانی پزیشکی فریاگوزاری خێرا گەیشتونەتە سەر روداوەکە و دەرکەوتوە بەهۆی بەرکەوتنی چەکوش بەسەری منداڵەکە گیانیلەدەستداوە.

دایکەکەش ویستویەتی خۆی بکوژێت، تیمەکان نەیانهێشتوە، رەوانەی نەخۆشخانەیان کردوە و ئێستا لەهەوڵی رزگارکردنی ژیانیدان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close