شكۆی كوردستان-
لیز ترا‌س، سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا لە یەکەم پەیامیدا دوای راسپاردنی لەلایەن شاژنە ئێلیزابێسی دوەم، شاژنی بریتانیا بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت رایگەیاند، بوژانەوە و پێشخستنی کەرتی ئابوری، مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی وزە و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان سێ سەرەکیترین کاری لەپێشینەی حکومەتەکەی دەبن.
هۆکاری قەیرانی وزە لە ئەوروپا ڤلادیمێر پوتینە
لیز ترا‌س (47 ساڵ) ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکدا باسی لەوەشکرد، هۆکاری قەیرانی وزە لە ئەوروپا بۆ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا دەگەڕێتەوە کە هێرشیکردوەتەسەر ئۆکرانیا، بۆیە بەرەنگاربونەوەی ئەو پرسە کاری لەپێشینەی حکومەت دەبێت.
لەپشت هاوپەیمانەکانمان دەبین بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسی لە جیهان
ئاماژەی بەوەشکرد، بوژانەوە و پێشخستنی کەرتی ئابوری، بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و کارکردن بۆ چارەسەری قەیرانە جیهانییەکان کاری دیکەی سەرەکی حکومەت دەبن، جەختیش دەکاتەوە کە لەندەن لەپشت هاوپەیمانەکانی دەبێت بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسی لە جیهاندا.
باوەڕی تەواوم هەیە بە توانای وڵات و حکومەتەکەمان بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانەکان
سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا ئەوەشی خستوەتەڕو، باوەڕی تەواوی هەیە بە توانای وڵات و حکومەتەکەی بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانەکان و دوبارە بونیادنانەوەی ئابوری بریتانیا.
ئاستی هەڵاوسان لە بریتانیا بۆ 10٪ بەرزبوەتەوە
لیز تره‌س کە دوێنێ وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەڵبژێردرا، لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی قورسدایە چونکە ئاستی هەڵاوسان لە بریتانیا بۆ 10٪ بەرزبوەتەوە و گۆڕانی نرخی کاڵاکانیش دۆخی خەڵکی شێواندوە، ئەوە جگەلەوەی لەندەن پشتیوانێکی سەرەکی سەربازی ئۆکرانیایە بەرامبەر هێرشەکانی روسیا
بەشێک لە کارنامە و بەڵێنەکانی لیز ترا‌س بۆ هاوڵاتیانی بریتانیا:
دابه‌زاندنی نرخه‌كانی پسوڵه‌ی وزه به‌خێرای جێبه‌جێ ده‌كه‌م
له ماوه‌ی ته‌نها مانگێكدا، پلانێكی ریشه‌یی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان و دانیشتوانی وڵاته‌كه‌مان جێبه‌جێده‌كه‌م.
باج له‌سه‌ر كۆمپانیا و خاوه‌ن كارگه و سهرمایهداركان زیاد ده‌كه‌ین و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش باجی هاوڵاتیان زۆر كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌واوی هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م له پێناو ئه‌وه‌ی بیمه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌مان له هه‌ڵكشان بوه‌ستێنین و به‌ره‌و ئاستێكی نزمتر دایببهزێنین.
تیمه‌كانی ته‌ندروستی و یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانمان به‌ره‌و پێشتر ده‌به‌ین و كار له پێناو درێژكردنی ده‌ستی هاوكاری به‌و كه‌سانه دەکەین كه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان له قه‌یرانی سوته‌مەنی رزگاربكه‌ن و دابه‌زاندنی نرخه‌كان ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان ده‌بێت.
