کوردستانی

مه‌سرور بارزانی: پشتیوانی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و سوریا كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی كوردستانی پشتیوانی له‌ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترینکاتدا ده‌كات و ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاند.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (8ی ئەیلول)، مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و سوریا کرد بە سەرۆکایەتی ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لە کۆبونەوەکەدا کە بەرپرسی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە سوریا دان ستوینسکو و ئه‌ندێرس ویبێرگ، سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌ عێراق ئامادەی بون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کرا. 

ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپاشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، دوای خستنەڕوی کارو چالاکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و سوریا، باڵیۆز ڤاریۆلا ستایشی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەیەی کرد کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپاشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.

سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە سوریا، سوپاسی هاریکاریی مرۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەنابەرانی سوریا لە هەرێم و ئاسانکاری هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و خواستی بەرەوپێشترچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی لە سەر هەموو ئاستەکاندا نیشاندا.

سەرۆکی حکومەت پشتیوانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەدا، “سەرۆکی حکومەت پشتیوانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دوپات کردەوە و ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاند”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close