ڕۆژنامەکوردستانی

خۆپیشاندەرانی سلێمانی ئازادكران

شكۆی كوردستان-

دوای زیاتر لە 24 كاتژمێر لەمانەوەیان لەزیندان ئێوارەی ئەمڕۆ بەشی دوەمی خۆپیاندەرانی سلێمانی كە ژمارەیەان 20 مامۆستا و خۆپیشاندەر بون ئازادكران.

دوێنێ پێنجشەممە لەرەشبگیریی خۆپیشاندەراندا، ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیان و مامۆستایان لەشاری سلێمانی دەستگیركران و دوای مانەوەیان بۆ زیاتر لە 24 كاتژمێر لەزیندانەكانی كانی گۆمەی شاری سلێمانی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەشی دوەمی خۆپیشاندەرانی دەستگیركراو ئازادكران.

بەگوێرەی زانیارییەكانی شكۆی كوردستان، شەوی رابردو 23 خۆپیشاندەر ئازادكراون، بەشێكی دیكە لەخۆپیشاندەران كە ژمارەیان 20 مامۆستا و فەرمانبەر بون ئەمڕۆ كاتژمێر 2-ی دوانیوەڕۆ ئازادكران.

شكۆی كوردستان ئەوەشی زانیوە، ئەو خۆپیشاندەرانی لەكاتی خۆپیشاندانەكانی دوێنێی سلێمانی لەلایەن هێزی ئاسایش و لیوای پاراستنی یەكی سلێمانی دەستگیركراون و دوای لێكۆڵینەوە و پڕكردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازادكراون.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close